بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری بەرگری سابت محمد عەباسی، فەرمانی خەرجكردنی جیاوازی پلەی بۆ فەرمانبەرانی دەركرد.
بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتی بەرگری كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، عەباسی دەڵێت: بە پشتبەستن بە ڕێنماییەكانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی و لە پەرۆشی بۆ مافی فەرمانبەرانی وەزارەتی بەرگری، فەرمانی خەرجكردنی جیاوازی پلە بۆ فەرمانبەرانمان لە سەر بە وەزارەتی بەرگری دەركرد، كە لە 1ی كانونی دووەمی 2023 دەست پێدەكات تا 30ی تەمموزی 2023.
هەر بەپێی بەیاننامەكە، عەباسی جەختیكردەوە، لە بەدواداچوونی ماندوو نەناسانە بۆ هەموو ئەو بابەتانەی كە بەشدارن لە پشتیوانیكردنی هێزە چەكدارەكانی عێراق.