ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان تەواوبوونی ئامادەكارییەكانی پەیوەست بە دەنگدانی تایبەت رادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 14-12-2023, 18:14
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان تەواوبوونی زۆربەی ئامادەكارییەكانی پەیوەست بە دەنگدانی تایبەت ڕاگەیاند، و هاوكات تەئكیدیكردەوە: كە شوێنەكانی دەنگدان لە نزیك یەكە سەربازییەكان و ناوچەی جێگیركردنن.
    جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان فەریق روكن قەیس محەمەداوی لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: ئامادەكارییەكانی پەیوەست بە دەنگدانی تایبەت تەواو بوون، بەتایبەتی ئەوانەی كە پەیوەندییان بە ناو و شوێنی یەكەكانەوە هەیە، دەنگدان و مامەڵەی ئەو كەسانەی كە داتاكانیان نوێ نەكردۆتەوە، و وتیشی: پلانێكی تایبەتی ئەمنی لە ڕۆژی دەنگداندا هەیە، چ لە ناوەندەكانی دەنگدانی تایبەت یان گشتیدا.
    ئاماژەی بەوەشكرد: لەماوەی 72 كاتژمێری داهاتوودا سەرجەم ئامادەكارییەكان تەواو دەبن، و وتیشی: تا ئێستا پلانەكە 80%ی پێداویستییە كارگێڕی و تەكنیكییەكانی تەواوكردووە.
    سەبارەت بە میكانیزمی دەنگدانی هێزە ئەمنییەكان، محەمەداوی ڕایگەیاند: كە 90%ی كەرتە ئەمنییەكان شوێنی دەنگدانیان لە نزیك یەكەكان و خاڵەكانی جێگیركردنیان دەستنیشانكراوە.