بەغداد - INA
ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلی حەق شێخ قەیس خەزعەلی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەئكیدیكردەوە: حكومەتی فیدراڵی هەنگاوی دروست و ڕوون دەنێت بۆ باشتركردنی دۆخی وڵات.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی شێخ خەزعەلی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق شێخ قەیس خەزعەلی، گەیشتە پارێزگای دیالە، و لەگەڵ شێخ و كەسایەتییە ناودارەكانی خێڵەكان كۆبووەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی بەسەركردنەوەكانی كە پارێزگاكانی نەینەوا و كەركوكیشی لەخۆگرتبوو.
شێخ خەزعەلی ڕایگەیاند: لەم ڕۆژانەدا ئێمە لە ساڵیادی سەركەوتنەكان و ڕزگاریدا دەژین، ئەمەش پێویستی بەوەیە خوێنی شەهیدەكانمان لەبیر بكەین، كە هۆكاری سەركەوتن و گەیشتن بە ئاسایش و سەلامەتی و سەقامگیری لە سەرتاسەری عێراق بوو.
ئاماژەی بەوەشكرد: كە توانیمان سەركەوین لە هەموو ئەو تەحەدایانەی ڕووبەڕوومان بوونەتەوە، سەركەوتنی سەربازی بەسەر چەتەكانی داعشدا بەدەست هات لە سایەی هێزەكانی حەشدی شەعبی پیرۆز و هێزە ئەمنییەكان، و وتیشی: لە تەحەدای سیاسیدا توانیمان حكومەتی فیدراڵی پێكبهێنین، كە هەنگاوی دروست و ڕوون دەنێت بۆ باشتركردنی واقیعی وڵات.
جەختیشیكردەوە: ئەمڕۆ لەبەردەم تەحەدایەكی نوێداین، ئەویش هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانە، و كە ئێمە پشتی پێ دەبەستین بە بەشداریی چالاكانە و هۆشیارتان بۆ بەدیهێنانی ئەم دەستكەوتە گرنگە كە خۆشی دەهێنێت بۆ ناو دڵی خەڵكی ڕێزدار و پەیامێكی ڕوون بێت بۆ هەمووان.