بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانكی ناوەندی عێراق ئەنجامی كۆبوونەوەكانی لەگەڵ شاندی یەدەگی فیدراڵی و گەنجینەی ئەمریكا لە دوبەی ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژەی بە ڕێككەوتنەكە كرد بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانی بۆ ناردنی پارەی نەختینەیی بۆ ساڵی 2024.
بەیاننامەیەكی بانكی ناوەندی، كە بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە كە “شاندی بانكی ناوەندی كۆبوونەوەكانی لەگەڵ شاندی یەدەگی فیدراڵی و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا لە دوبەی كۆتایی پێهێنا”.
ئاماژەی بەوەشكرد، "نوێنەری یەدەگی فیدراڵی ئەمریكا و گەنجینەی ئەمریكا ئەو هەوڵانەیان بەرز نرخاند كە بانكی ناوەندی عێراق لە ماوەی ساڵی 2023دا بۆ گەیشتن بە پابەندبوون بە سیستەمی بانكی عێراقی داوە".
ئاماژەی بەوەشكرد، "كۆبوونەوەكان كۆمەڵێك ڕێككەوتنی پەیوەست بە پاڵپشتیكردنی سیاسەتەكانی بانكی ناوەندی عێراق لە ئاڕاستەكردنیدا بۆ پاڵپشتیكردنی بانكە عێراقییەكان لە ڕێگەی دامەزراندنی پەیوەندی لەگەڵ بانكە پەیوەندیدارەكان و گواستنەوەی وردە وردەی ئۆپەراسیۆنەكان بۆ بەرزكردنەوەی باڵانسی پێشوەختەی بانكی ناوەندی عێراقی لێكەوتەوە، و ئەمەش یەكدەگرێتەوە لەگەڵ ئەوەی پێشتر بانكی ناوەندی عێراق لە پلانەكەیدا بۆ كەمكردنەوەی وردە وردە ڕایگەیاندبوو پشتبەستن بە پلاتفۆرمی ئەلیكترۆنی تاوەكو لە ماوەی ساڵی داهاتوودا تەواو دەبێت و سنوورداركردنی بە تۆماركردنی گواستنەوەی دارایی بۆ ئەو مەبەستانە لە كۆنترۆڵكردن، وردبینی و شیكاری”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، "لەلایەن لایەنە سەرەوەكانەوە ڕێككەوتن و ڕەزامەندی لەسەر درا بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانی بانكی ناوەندی عێراق بۆ ناردنی پارەی نەختینەیی بۆ ساڵی 2024. هەروەها كۆبوونەوەكان كۆمەڵێك لێكتێگەیشتن بەخۆیەوە بینی كە ئامانجیان بەرەو بنیاتنانی تواناكانی بانكەكانی عێراق و بەرزكردنەوەی پابەندبوونیان بە ستانداردە نێودەوڵەتییەكان”.
پارێزگاری بانكی ناوەندی جەختی لەوە كردەوە، “بانكەكە سوورە لەسەر پاڵپشتی بانكەكانی عێراق و بەرزكردنەوەی تواناكانیان و ئامادەكردنیان بۆ كاركردن بەپێی پراكتیزە نێودەوڵەتییەكان
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد