شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی شوێن وناوەندی ڕاگەیاندن بۆ لیژنەی تایبەت بۆ دەستەبەركردنی هەڵبژاردن دیاری دەكات

ئەمنی
  • 14-12-2023, 13:08
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی شوێنی ناوەندی ڕاگەیاندنی بۆ لیژنەی تایبەت بە دەستەبەركردنی هەڵبژاردن ڕاگەیاند.
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی  گەیشتووە ڕایگەیاندووە: بە ئامانجی كاركردن بۆ ڕووماڵكردنی هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان لە ڕوانگەی میدیاییەوە و پێدانی ئەو زانیاریانەی كە پیشەگەرەكانی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنووسان پێویستیانە سەبارەت بە پرۆسەی دەستووری، بڕیاردرا كە شوێنی ناوەندی ڕاگەیاندنی لیژنەی تایبەت بۆ دەستەبەركردنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بۆ ساڵی ٢٠٢٣ لە بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان دەبێت.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "ئامادەبوونی وتەبێژی فەرمی لە سەرجەم دەزگا ئەمنییەكان و فەرمانگەكان دەبێت، لە سبەینێ هەینیەوە دەستپێدەكات لە بارەگای فەرماندەیی"، ئاماژەیە بۆ ئەوەی "هەموو ئاسانكارییەك بۆ پیشەگەرەكانی میدیا و ڕۆژنامەنووسان بەردەستە".