بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، گرێبەستێكی لەگەڵ دەستەی پیشەسازیی سەربازی بۆ كڕینی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان كرد.
وەزارەتی ناوخۆ لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، "وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، ئەمڕۆ سەرۆكایەتی كۆبونەوەیەكی لەگەڵ لیژنەی تایبەت بە چەكدا كرد، لەو ماوەیەدا گفتوگۆی لەسەر كۆمەڵێك میحوەر كرد، كە لە پێشەنگییانەوە پەرە بە تواناكانی شەڕكردن و ئامادەیی بۆ هەموو جومگەكان و پێكهاتەكانی وەزارەت دەدات”.
بەپێی راگەیندراوەكە، شەمەری ڕێنمایی كردووە، "گرێبەست لەگەڵ دەسەڵاتی پیشەسازی سەربازی بۆ كڕینی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆ پاڵپشتیكردنی كارە ئەمنییەكان لە وەزارەتی ناوخۆ"، جەختی لەسەر "سەركەوتنی كارەكانی ئەم دەسەڵاتە كردووە، بەتایبەتی كە توانای بەرهەمهێنانی جۆرەكانی لە ئۆتۆمبێل و كەرەست و چەك هەیە ”.
ئاماژەی بەوەشكرد، "وەزارەتی ناوخۆ زۆرێك لە جومگەكانی بە ئۆتۆمۆبیلی پێشكەوتوو دابینكردووە، و ئێستا دەبێت كاربكرێت بۆ ئەوەی چەكیان پێبدرێت بە تایبەتمەندی پێشكەوتوو و دەستبكات بە ئینفۆنتۆری ئەو پێكهاتانەی كە پێویستە بە چەك بەهێزبكرێن و هەر كەموكوڕییەك پڕبكرێنەوە".
جەختی لەوە كردەوە "پێویستی بەردەوامبوون لە پاراستنی سنوورە نێودەوڵەتییەكان بە دابینكردنی ئامێر و كەرەستەی مۆدێرن و چەك و دووربینی شەوانە".