عەوادی: حکومەت کاردەکات بۆ هەماهەنگی هەوڵەکانی بۆ بەرزکردنەوەی چالاکییە نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا

سیاسی
  • 14-12-2023, 11:32
  • +A -A

    بەغدا –INA
    باسم عەوادی وتەبێژی فەرمی حكومەت رایگەیاند حکومەتی عێراقی کاردەکات بۆ هەماهەنگی هەوڵەکانی بۆ بەرزکردنەوەی چالاکییە نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا.
    باسم عەوادی وتەبێژی فەرمی حكومەت لە راگەیندراوێكدا كە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە تێیدا هاتووە كە."حكومەتی عێراق پێزانینی خۆی بۆ ئەو هەوڵانەی حكومەتی دەوڵەتی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی دەردەبڕێت بۆ ڕێكخستنی كۆنفرانسی لایەنەكانی ڕێككەوتننامەی چوارچێوەی نەتەوە یەكگرتووەكان سەبارەت بە كەشوهەوا لە 30ی تشرینی دووەمەوە تا 13ی كانوونی یەكەمی 2023 و گەیشتن بە بڕیاری كۆتایی كۆدەنگی كە لە ڕۆژانی كۆنفرانسەكەدا گفتوگۆیان لەسەر كرا".
    هەر لە راگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووە كە "عێراق یەكێكە لەو وڵاتانەی كە زۆرترین كاریگەری گۆڕانی كەشوهەوای لەسەرە و هەوڵی سنوورداركردنی دەدات بۆ پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیانی و ژینگەكەی و سیستەمە كشتوكاڵییەكەی، بۆیە ئەم بڕیارانە بە هەنگاوێكی گرنگ دادەنرێت بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانی ڕێككەوتنی پاریس، كە گرنگترینیان كەمكردنەوەی كاریگەرییە نەرێنییەكانی گۆڕانی كەشوهەوایە، بەتایبەتی ئەوانەی كە پەیوەندییان بە بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە هەیە".
    بۆیە لە ڕاگەیاندنی كۆتایی لەلایەن هەندێك لە وڵاتانەوە ڕووبەڕووی ناڕەزایەتی بووەوە لەسەر هەندێك لە بڕگە كۆتاییەكانی، بەڵام گەیشتن بە بڕیارێكی هاوبەش سەبارەت بە بەكارهێنانی سووتەمەنی بەردینی و گۆڕینی ڕێڕەوی دانوستان لە سنوورداركردنی سووتەمەنی بەردینیەوە بۆ ڕێڕەوی گۆڕینی دادپەروەرانەی وزە دەستكەوتێكی گرنگە بۆ وڵاتانی تازە گەشەكردوو و هەناردەكەری نەوت".
    لە راگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووە كە " ئەم بڕیارانە كۆمەڵێك پابەندبوونی بەهێزیان لەخۆگرتبوو بۆ وڵاتانی پیشەسازی بەشداربوو لە كۆنفرانسەكەدا، لەوانە دابینكردنی پارەی زیاتر بۆ وڵاتە تازە گەشەكردووەكان بۆ پشتگیریكردنی هەوڵەكانیان لە كەمكردنەوەی دەردانەكان و یارمەتیدانیان بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانی كەشوهەوا و گواستنەوەی تەكنۆلۆژیا وبنیاتنانی توانا و دابینكردنی دارایی سندوقی لەدەستدان و زیان".
    هەروەها حكومەتی عێراق پێشوازی لە شێوازی ئەو كۆدەنگییە دەكات كە پێی گەیشتووە، بەڵام بێ دەنگی خۆی دەردەبڕێت لەسەر یەكێك لەو بڕگانەی كە توانای كاركردنمان سنووردار دەكات بۆ جێبەجێكردنی پابەندبوونەكانمان بەرامبەر گەلی عێراق و بەرژەوەندییە نیشتمانییەكان.
    لای خۆیەوە "حكومەتی عێراق ستایشی هەوڵەكانی دانوستانكارانی عێراق دەكات كە بە هاوكاری لەگەڵ هاوتاكانیان لە چەند وڵاتێكی تازە گەشەكردوو و هەناردەكاری نەوت توانیویان ڕۆڵی سووتەمەنی بەردینەكان وەك ئامرازێك بۆ گەشەپێدان بپارێزن و هەوڵیاندا پشت نەبەستن بە ئەو دەقانەی كە لەلایەن هەندێك لە وڵاتە پێشكەوتووەكانەوە هەوڵی بۆ دەدرا، چوونكە زیان بە بەرژەوەندییەكانی گەلەكانمان دەگەیەنێت".
    هەر بە پێی راگەیندراوەكە  ئەوەیش هاتووە "حكومەتی عێراق كاردەكات بۆ هەماهەنگیكردنی هەوڵەكانی لەگەڵ وڵاتانی دیكەی ناوچەكە و جیهاندا بەمەبەستی بەهێزكردنی كارە نێودەوڵەتییەكان لە بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوای جیهانی و لە پێناو بەرژەوەندییە نێودەوڵەتی و هەرێمی و نیشتمانییەكاندا".