شێخ خەزعەلی هۆشداری دەدات لە زیانگەیاندن بە ئاسایش و سەقامگیری كۆمەڵگا لە كەركوك

سیاسی
  • 13-12-2023, 19:59
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق شێخ قەیس خەزعەلی، هۆشداریدا لە زیانگەیاندن بە ئاسایشی و سەقامگیری كۆمەڵگا لە كەركوك.
    نوسینگەی راگەیاندنی شێخ قەیس خەزعەلی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق شێخ قەیس خەزعەلی، لە میانەی سەردانەكەیدا بۆ پارێزگای كەركوك، لە دیوانی پارێزگا لەگەڵ كەسوكاری بێسەروشوێنكراوانی پارێزگای كەركوك كۆبووەوە.
    شێخ خەزعەلی لە میانەی دیدارەكەیدا لەگەڵ ژمارەیەك كەسوكاری بێسەروشوێنكراوان جەختیكردەوە: لە پێویستی بەدواداچوون و ئاشكراكردنی چارەنووسی هاووڵاتییە ونبووەكانی عەرەب و توركمان لە كەركوك لە ساڵی 2003 تا ساڵی 2017، و پێدانی ئەوپەڕی گرنگی بەم دۆسیەیە.
    هاوكات شێخ خەزعەلی هۆشداریدا: لە زیاندنگەیاندن بە ئاسایش و سەقامگیری كۆمەڵگا كە پارێزگاكە ئەزموونی دەكات، و ئاگاداركردنەوە: لە مەترسی ئەو ئەجێندایانەی كە هەوڵی گەڕانەوەی كەركووك دەدەن بۆ قۆناغی ململانێ و ڕكابەرییە نیشتمانی و تائیفیەكان، و تەئكیدیشیكردەوە: قۆناغی زاڵبوون بەسەر گەلەكەی و سەپاندنی ئیرادە و كۆنتڕۆڵكردنی چارەنووسیان كۆتایی هاتووە و هەرگیز ناگەڕێتەوە و ڕووبەڕووی هەوڵەكانی دەستكاریكردنی عێراقیبوونی كەركوك دەبنەوە.
    لە كۆتایی بەیاننامەكەدا هاتووە: كە كەسوكاری قوربانییەكان هەڵوێستی نیشتمانپەروەرانەی شێخ خەزعەلی و بڕیارە بوێرانەیەكانی سەبارەت بە دۆخی كەركوك و پاراستنی مافی پێكهاتەكانی و وەستانەوە بەرامبەر ئەو لایەنانەی كە زاڵ بوون بەسەر پرۆسەی بڕیاردان لە كەركوك بەرز نرخاند، و كە هەوڵیدا دیمۆگرافیای پارێزگاكە بگۆڕێت بۆ بەرژەوەندی نەتەوەیەكی دیاریكراو.