لەگەڵ نزیكبوونەوەی ساڵی 2024 .. دارایی پەرلەمان: بودجەی سێ ساڵی بەردەوامی خەرجییەكانی حكومەت مسۆگەر دەكات

سیاسی
  • 13-12-2023, 19:42
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران، تەئكیدیكردەوە: چوونە ناو ساڵی نوێی 2024 نابێتە هۆی وەستاندنی خەرجكردنی پارە لە بودجەی سێ ساڵی، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی كە بۆ ماوەی سێ ساڵ پەسەند كراوە، و ئاماژەی بەوەشكرد: لیژنەكە چاوەڕوانی خشتەی تایبەت بە خەرجكردن بۆ ساڵی نوێ لەلایەن حكومەتەوە دەكات.
    سەرۆكی لیژنەكە عەتوان عەتوانی لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی، دەڵێت: لیژنەكە بودجەی سێ ساڵی حكومەتی پەسەند كرد و هیچ وەستانێك لە خەرجكردندا نییە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی بودجەی پەسەندكراو بۆ ماوەی (3) ساڵە بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامیی خەرجی و گرێبەستكردن و بەردەوامی كارەكانی حكومەت بە درێژایی ساڵەكانی بەبێ شكست، وەك ئەوەی لە ڕابردوودا ڕوویداوەو بووەتە هۆی دواكەوتنی بودجە بۆ زیاتر لە 6 مانگ.
    وتیشی: سەبارەت بە بودجەی ساڵی 2024، لیژنەكە لە چاوەڕوانی خشتەكانیدا پەیوەندی لەگەڵ حكومەت دەكات، و ئەگەری هەیە بەزووترین كات ئەو پرسە تەواو بكرێت بە ئامانجی ناردنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت.