هەولێر - INA
حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند: لە 25ـی كانوونی یەكەمی 2023 تاكوو 1ـی كانوونی دووەمی 2024، پشووی سەری ساڵ دەبێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بە پێی بڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە 25ـی كانوونی یەكەمی 2023، تاكوو 1ـی كانوونی دووەمی 2024، بە بۆنەی سەری ساڵەوە، لە سەرجەم دامودەزگە فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
ئاشكراشیكرد: لە 2ـی كانوونی دووەمی 2024ـیش، لە سەرجەم دامودەزگە حكومییەكانی هەرێمی كوردستان دەوامی فەرمی دەست پێ دەكاتەوە.