سەرۆكی كۆمار بانگهێشتی شارەزای سیرامیكێكی نێودەوڵەتی دەكات بۆ سەردانی عێراق

سیاسی
  • 13-12-2023, 15:59
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی كۆمار، عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، شارەزای سیرامیكی نێودەوڵەتی، هونەرمەندی قوبرسی، ڤالێنتینۆس چارالامبۆس، بانگهێشتی عێراقی كرد.
    نووسینگەی سەرۆك كۆمار لە راگەیندراوێكدا، كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، “سەرۆكی كۆمار، عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ، لە پەراوێزی سەردانەكەی بۆ قوبرس، لەگەڵ شارەزای سیرامیكی نێودەوڵەتی، هونەرمەندی قوبرسی ڤالێنتینۆس چارالمبۆس، و لە بارودۆخی خۆی ئاگاداركرایەوە، وە ڤالێنتینۆس زیاتر لە سێ دەیە لە عێراق نیشتەجێ بوو و كاری دەكرد.”
    سەرۆكی كۆمار داوای لە هونەرمەند، ڤالنتینۆس كرد، “جارێكی تر سەردانی عێراق بكاتەوە، بەرهەمەكانی نمایش بكات و لەگەڵ هاوكار و خوێندكارەكانی لە بەغدا كۆببێتەوە، كە سێ دەیە لە بەشی سیرامیك لە كۆلێژی هونەرە جوانەكان كاری كردبوو، لە ساڵی ١٩٥٧ تا ١٩٨٥”.
    ئەو هونەرمەندە قوبرسییە سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی "بۆ بانگهێشتی سەرۆكی كۆمار و پێزانینی بۆ گرنگیدان بە هونەر و كولتوور، كە هەوێنی شارستانیەتی گەلانن".


    هەروەها سەرۆكی كۆمار سەردانی قەڵای مێژوویی لیماسۆلی كرد كە لە سەدەكانی ناوەڕاست لە ساڵی ١٥٩٠ی زایینی دروستكراوە، یەكێكە لە مەزارگە مێژووییە بەناوبانگەكانی قوبرس و كراوە بە مۆزەخانە كە كۆكراوە شوێنەوارییە كۆنەكان و پارچە جەنگییەكانی تێدایە.
    سەرۆكی كۆمار ستایشی "هەوڵە بەرزەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری قوبرس و وەزیری ڕۆشنبیری قوبرس ڤاسیلیكی كاسیانیدۆی لە پاراستنی مێژوویی و ڕەسەنایەتی شوێنەوارەكانی" كرد، جەختی لە "گرنگی چالاككردنی پەیوەندییەكان و ئاڵوگۆڕی ئەزموون و لێهاتووییەكانی نێوان عێراق و قوبرس لەبواری پاراستنی میراتی فیكری و كولتووری هەردوو وڵات”.