پێكهێنانی ژوورێكی ئۆپەراسیۆن لە نەهرەوان كەبەستراوە بە نووسینگەی سەرۆكوەزیران

ناوخۆ
  • 13-12-2023, 15:56
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوبەرایەتی قەزای نەهرەوان شوێنی كۆمپانیای جێبەجێكردنی پڕۆژەی ئاوەڕۆی نەهراوانی ڕاگەیاند، هاوكات پشتڕاستكردنەوەی پێكهێنانی ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی پەیوەست بە دیوانی سەرۆكایەتی وەزیرانەوە.
    لە ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوبەرایەتی قەزای نەهرەوان كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی  گەیشتووە، تێیدا هاتووە، “حەیدەر عەبدوڵڵا حەریشاوی، بەڕێوەبەری ناحیەی نەهرەوان، پێشوازی لە نوێنەرانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا و كۆمپانیای جێبەجێكاری پڕۆژەی ئاوەڕۆی نەهرەوان كرد، بە ئامادەبوونی  بەڕێوەبەری شارەوانی نەهرەوان و سەنتەری ئاوەڕۆی نەهرەوان”.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ڕوونیكردەوە، " حەریشاوی بەیاوەری لایەنە پەیوەندیدارەكان، بە هاوكاری بەرێوەبەرایەتی شارەوانی نەهراوان و سەنتەری ئاوەڕۆی نەهرەوان، سەردانی شوێنی تایبەتی كۆمپانیاكەی كرد. شوێنێك بۆ كۆمپانیاكە دەستنیشان كرا كە ستاف و مەكینەی خۆی لەخۆدەگرێت، ئەو بەشی ئەندازیاری نیشتەجێ، بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا، و ژوورێكی ئۆپەراسیۆنی پەیوەست بە نووسینگەی سەرۆكوەزیران”.
    حەریشاوی ئاماژەی بەوەدا كە “پڕۆژەی ئاوەڕۆی قەزای نەهرەوان توانای 67.5 هەزار مەتر سێجا لە ڕۆژێكدا هەیە، و درێژی كۆی درێژكراوەی 175 كم، لەنێویاندا 3 وێستگەی پاككردنەوە”.
    جێگای باسە، سەرۆكوەزیران بە مەبەستی چاودێریكردن و وردبینی و دابینكردنی چارەسەر بۆ پڕۆژەی ئاوەڕۆی نەهرەوان و پێكهێنانی ژووری ئۆپەراسیۆن لەگەڵ ئەو قەوارانەی كە كارەكانیان لەگەڵ جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژانەدا ناكۆكە، بەڵێندەرایەتی لەگەڵ ڕاوێژكارێك ئاڕاستە كرد.