سەرۆكوەزیران داوا لە كۆمپانیا توركییەكان دەكات بێنە ناو گۆڕەپانی وەبەرهێنانی عێراقەوە

سیاسی
  • 13-12-2023, 11:14
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران مەحەمەد شیاع سودان داوای لە كۆمپانیا توركییەكان كرد بێنە ناو گۆڕەپانی وەبەرهێنانی عێراقەوە
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، "سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران مەحەمەد شیاع سودان پێشوازی كرد لە شاندی كۆمپانیای تێریاكی ئاگرۆی توركی بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری جێبەجێكاری سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان محەمەد ئەلنەجار و باڵیۆزی توركیا لە عێراق عەلی ڕەزا گونای".
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، " لە چاوپێكەوتنەكەدا بەڕێزیان پیرۆزبایی خۆی دەربڕی بۆ واژۆكردنی كۆمپانیای توركی و دەزگای دارایی نێودەوڵەتی /IFC و گرێبەستێكە بۆ درووستكردنی كۆمەڵگەیەكی پیشەسازییە كە یەكەمە لەو جۆرە لە عێراقدا بۆ چارەسەركردنی بەروبوومی كشتوكاڵی لە بەندەری ئوم قەسر، هەروەها شاندەكەی توركیا خواستی خۆیان دەربڕی بۆ بەشداریكردن لە دروستكردنی پڕۆژەی دیكە لە بواری كشتوكاڵ و تەكنەلۆژیای ئاودێری مۆدێرن و وزەی پاك".
    سەرۆك وەزیران جەختیشی كردەوە، " كە پاڵپشتی حكومەتی بۆ ئەم هەنگاوە وەبەرهێنانانە دووپات كردەوە و ئاماژەی بە گرنگییان كرد لە باشتركردنی ئاسایشی خۆراك و دابینكردنی هەلی كار لە چوارچێوەی وەبەرهێنانی باشتر بۆ سەرچاوەكانی ئاو و بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای مۆدێرن و كاركردن بۆ لابردنی هەموو بەربەستەكان لەبەردەم وەبەرهێنەران و بانگهێشتكردنی كۆمپانیا توركییەكانی دیكە بۆ هاتنە ناو گۆڕەپانی وەبەرهێنانی عێراقەوە".
    سودانی لە میانەی دیدارەكەدا بۆ شاندی توركیا ڕوونی كردەوە كە بنیاتنانی پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوان عێراق و توركیا و پەرەپێدانیان بەپێی بەرژەوەندی هەردوولا بڕیارێكی ستراتیژی و سەروەرییە و ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە پتەوتر دەكات