بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران لە دانیشتنی پەنجاهەمین بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی

سیاسی
  • 13-12-2023, 10:38
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەنجومەنی وەزیران لە دانیشتنی ئاسایی خۆیدا كە ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەچوو، چەند بڕیارێكی دەركرد.
    لە ڕاگەیەندراوێكی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە : “سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەرپەرشتی، پەنجاهەمین دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامدا، كە لەو ماوەیەدا بارودۆخی گشتی لە وڵاتدا بوو گفتوگۆیان كرد، لە لایەنە جیاوازەكانی سیاسی و خزمەتگوزاری و ئابوورییەوە، جگە لە بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت، پێداچوونەوە بە بڕیارەكانی بەرنامەی كار، و بڕیاردان و ڕاسپارد سەبارەت بەوان”.
    هەروەها وەك ئامادەكارییەك بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان، بەڕێز سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران فەرمانی كرد ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە، كە دەكاتە (18 و 19) كانونی یەكەمی 2023 بكرێتە پشووی فەرمی.
    بەمەبەستی چارەسەركردنی پرسی كەمی ئاو و پابەندبوون بە پلانی كشتوكاڵی و ئاو، بەڕێز سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەم ڕێنماییانەی خوارەوەی كرد:
    1. وەزارەتی دەرەوە پەیوەندی بە هاوتا توركیەكەیەوە بكات سەبارەت بە زیادكردنی ڕێژەی بەردانی ئاو بۆ عێراق.
    2. وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو تیمێك پێكبهێنێت بۆ ڕێكخستنی پرۆسەی ئاودێری لەو ناوچانەی كە بەدەست دۆخی ناجێگیری ئاوەوە دەناڵێنن.
    3. فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان بەدواداچوون بۆ سەرپێچیكاران بكات لەو ناوچانەی كە حاڵەتی سەرپێچی هەیە و پابەندنین بە ئاوڕشەوە.
    لەسەر بنەمای ئەو خزمەتگوزارییانەی كە پیشكەش دەكرێت لەلایەن تیمی پەیوەندیكردنی حكومەتی ئەلیكترۆنییەوە لە ڕێگەی دەستپێشخەری (بین اهلنا) بۆ توێژە لاوازەكانی كۆمەڵگا لە ڕێگەی كاری مەیدانی و سەردانی بەردەوام بۆ ناوچە دوورەدەست و گەڕەكە هەژارەكان، بەڕێز سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران هەموو وەزارەتەكانی ڕاسپارد، بە تایبەتی ئەوانەی كە خزمەتگوزاریین، بۆ دابینكردنی پاڵپشتی دارایی پێویست و سەرچاوەی پێویست بۆ پتەوكردنی تواناكانی تیمەكە و باشتركردنی وەڵامدانەوەی دەستبەجێ و خێرا بۆ گروپە پێویستەكان، هەروەها پێداویستییەكانی تیمەكە بخرێنە نێو پلانی ساڵانەی كاری وەزارەتە پەیوەندیدارەكانەوە.
    بەمەبەستی تەواوكردنی جێبەجێكردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی ژمارە (23620) ی ساڵی 2023ی تایبەت بە دیاریكردنی ڕۆڵ و ئەركەكانی لایەنە حكومییەكان و بانكی ناوەندی عێراق و بانكەكان و سەندیكاكان و فیدراسیۆنەكان، هەروەها بەمەبەستی بەدیهێنانی جێبەجێكردنی ڕێوشوێنەكانی جێبەجێكردنی سیستەمی خاڵی فرۆشتنی ئەلیكترۆنی (POS) و بەرزكردنەوەی ئاستی ئامادەیی هەموو لایەنەكان، بە شێوەیەك كە بەشداری لە خزمەتكردنی هاوڵاتیاندا بكات، بەڕێز سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران فەرمانی بە ئەمانەی خوارەوە كرد:
    1- بەیاننامەیەكی بەشی یاسایی لە ئەمیندارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران، سەبارەت بە ڕێوشوێنەكانی یاسادانانی سیستەمی پارەدانی ئەلیكترۆنی كە پێویستی تەواوبكرێت و بێشكەشی ئەنجومەنی دەوڵەت بكرێت بۆ ووردبینی كردن و لە دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیرانی داهاتوودا پێشكەش دەكرێت بە مەبەستی پەسەندكردنی و دەركردنی.
    2- فەرمانگەی كارووباری ئەنجومەنی وەزیران و لیژنەكان پابەند دەبن بە بەدواداچوونی جێبەجێكردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی ژمارە (23620) ی ساڵی 2023 لەگەڵ هەموو ئەو لایەنانەی كە بڕیارەكەی سەرەوەیان ئاڕاستە كراوە (بە شێوەیەكی مەیدانی) هەروەها ڕاپۆرتێكی ورد پێشكەش بكەن لە ماوەی هەر دانیشتنێكدا لە دانیشتنەكانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ نیشاندانی ئاستی پابەندبوون و پێشكەوتن لە جێبەجێكردنی تەواوی بڕیارەكە، بەم شێوەیە دەبێتە هۆی خێراكردن لە تەواوكردنی جێبەجێكردنەكەی.
    3- ڕاگەیاندنی ئاستی جێبەجێكردنی پەیوەست بە دامەزراندنی ئامێرەكانی سیستەمی پارەدانی ئەلیكترۆنی و قۆناغەكانی پێشكەوتن لە گرێبەستكردن لەگەڵ كۆمپانیاكانی پارەدانی ئەلیكترۆنی لە هەر ئاستێكدا (وەزارەتەكان و ئەو لایەنانەی كە پەیوەندییان بە وەزارەت و پارێزگاكانەوە نییە).
    4- ڕاگەیاندنی ئاستی پێشكەوتن لە بابەتی ڕێوشوێنەكانی سنوورداركردن و دیاریكردنی خزمەتگوزارییە پێشكەش كراوەكان و جۆرەكانیان و ئەو بڕە پارەیەی كە لە هاوڵاتیان كۆكراوەتەوە بۆ هەر خزمەتگوزارییەك و دانانی سیاسەتی نرخی عمولات بۆ خزمەتگوزارییەكانی پارەدانی ئەلیكترۆنی.
    5- ڕاگەیاندنی دیاریكردنی كەمترین داهاتی كاش لە ڕێگەی سیستەمی خاڵی فرۆشتنی ئەلیكترۆنییەوە (POS) لەلایەن دەسەڵاتە كەرتییە پەیوەندیدارەكانەوە و پێشكەشی ئەنجومەنی وەزیرانی ئابووری بكرێت وەك مەرجێك بۆ نوێكردنەوەی مۆڵەتی كاركردن یان مۆڵەتی
    پیشە.
    6- دیاریكردنی ڕێژەی تەواوكردن سەبارەت بە پابەندكردنی سەرجەم خاوەن چالاكییە بازرگانییەكان بۆ تۆماركردنی قەوارەكانیان لە تۆماری بازرگانی و تۆماركردنی خاوەن پیشەكان لە لایەن دەسەڵاتە كەرتییە تایبەتەكانەوە.
    7- ڕاگەیاندنی ڕادەی پابەندبوونی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی سەبارەت بە پابەندكردنی فەرمانگەی خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتی كرێكاران بە پێدانی بڕی بیمەی كۆمەڵایەتی لە ڕێگەی سیستەمی خاڵەكانی ئەلیكترۆنی فرۆشتنەوە.
    8- بەیاننامەیەك دەربارەی ئەو ڕێوشوێنانەی كە گیراونەتەبەر سەبارەت بە سەپاندنی كرێی زیادە لەلایەن دەزگا حكومییەكانەوە (5%) وەك بەرزترین ڕێژە بۆ بەهای كاڵا و خزمەتگوزارییەكان لە مامەڵەی كاش لەگەڵ هاوتاكانیان كە لە ڕێگەی سیستەمی پارەدانی ئەلیكترۆنیەوە دەدرێت بۆ هاندانی بەكارهێنانیان.


    هەر لە هەمان ڕێچكەدا، پڕۆژە یاسای چەكی وەبەرهێنانی ئیسلامی پەسەندكرا كە لەلایەن ئەنجومەنی دەوڵەتەوە پێداچوونەوەی بۆ كراوە، و ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران كرا لەسەر بنەمای بڕگەكانی دەستوور، بە ڕەچاوكردنی تێبینیەكانی فەرمانگەی یاسایی لە ئەمیندارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران.


    هەروەها ئەنجومەنەكە ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر پڕۆژە یاسای ناوەندی توێژینەوەی بانكی كە لەلایەن ئەنجومەنی دەوڵەتەوە پێداچوونەوەی بۆ كراوە و ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران كرا لەسەر بنەمای بڕگەكانی دەستوور بە ڕەچاوكردنی تێبینیەكانی فەرمانگەی یاسایی لە ئەمیندارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران.


    وەك پێزانینێك بۆ ڕۆڵ و خزمەتكردنیان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، ئەنجومەنەكە ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی تایبەتی (خوار مۆدێل) بۆ ئەو ئەفسەرانەی كە ڕەوانەی خانەنشینی دەكرێن، لە كارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ و بەدەركردنیان لە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی  (215ی ساڵی 2009)ی هەمواركراو، بە ڕەچاوكردنی بۆچوونی فەرمانگەی یاسایی لە ئەمیندارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران و ئەم بڕیارە لە بەرواری دەرچوونیەوە جێبەجێ دەكرێت.


    لە چوارچێوەی كاركردن بۆ باشتركردنی ئەدای هێزە ئەمنییەكان، ئەنجومەنەكە ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر تەرخانكردنی (25) ملیار دینار لە وەزارەتی دارایییەوە بۆ وەزارەتی ناوخۆ لە یەدەگی فریاكەوتن، بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی فەرماندەیی هێزەكانی سنوور و تەواوكردنی قەڵاكانی سەر سنوورەكان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاسایشی سنورەكان و كەمكردنەوەی حاڵەتەكانی قاچاخچێتی و دزەكردن و بەدەركردنی گرێبەستەكە لە شێوازەكانی گرێبەستكردن كە لە ماددەی 3ی ڕێنماییەكانی جێبەجێكردنی گرێبەستە حكومییەكاندا هاتووە.


    بەمەبەستی ئامادەکردنی پێداویستییەکانی پرۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێم، ئەنجومەنەکە ڕەزامەندی لەسەر ئەمانەی خوارەوە دەربڕی:


    1. گواستنەوەی بڕی (43،769،149،000) دینار لە چوارچێوەی بودجەی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و لە بەرنامەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانەوە بۆ هەژماری هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق، لەسەر بنەمای بڕگەکانی ماددەی (5) لە یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2023 و گواستنەوەی بڕی جیاوازی (25،460،851،000) دینار لە لە یەدەگی فریاگوزاری تەرخانکراو لە چوارچێوەی بودجەی هەرێمی کوردستان، و زیادکردنی بۆ بودجەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بۆ ساڵی 2023 و هەژماری هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.


    2. ڕێگەدان بە سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و دەسەڵاتی خەرجکردن بۆ کارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.


    هەروەها ڕەزامەندی لەسەر ئەوە درا کە وەزارەتی دارایی بڕی (5،562،149،000)دینار کە تەنها پێنج ملیار و پێنج سەد و شەست و دوو ملیۆن و چل ونۆ هەزار دینارە بۆ هەرێمی کوردستان دابین بکات، لەو بڕە پارەیەی کە دەمێنێتەوە لە یەدەگی فریاگوزاری تەرخانکراوەکان بۆ هەرێمی کوردستان ساڵی 2023 بۆ جێبەجێکردنی ڕاسپاردەی لیژنەی باڵای ئاوی نیشتمانی لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکانی وشکەساڵی و لافاو لە هەرێمی کوردستانی عێراق.


    لە دانیشتنەکەدا ڕاسپاردەکانی کۆنووسی کۆبوونەوەکە پەسەند کرا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دەسەڵاتەکانی وەزارەتی پلاندانان، سەبارەت بە دانانی کۆنتڕۆڵ بۆ ئاسانکردنی جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانەی کە لادانیان لەگەڵدایە لە پلانەکانی جێبەجێکردن و هاندانی لایەنەکانی گرێبەست بۆ پلاندانانێکی باش و خەمڵاندنی تێچوونی پڕۆژەکان بە وردی و بەپێی ئەمانەی خوارەوە:


    1. لایەنی گرێبەست دەتوانێت بڕی یەدەگ بۆ گرێبەستەکە بە ڕێژەی (7%) لە بڕی گرێبەستەکە زیاد بکات، لە (7) ملیار دینار زیاتر نەبێت لە چوارچێوەی کۆی تێچووی پڕۆژەکە یان کارەکە..
    2. وەزیری پلاندانان، لەسەر داوای سەرۆکی لایەنی گرێبەست دەتوانێت بڕی یەدەگی گرێبەستی پڕۆژەکە زیاد بکات بۆ زیاتر لە (7%) تا (12%) ی بڕی گرێبەستەکە، بە مەرجێک کۆی زیادکردنەکە (12) ملیار دینار تێنەپەڕێت.
    3. ئەنجوومەنی وەزیرانی ئابووری دەتوانێت لەسەر پێشنیارەکەی وەزیری پلاندانان بڕی یەدەگی گرێبەستەکە زیاد بکات بۆ زیاتر لە  (12%) تا (15%) لە بڕی گرێبەستەکە، بە مەرجێک کۆی زیادکردنەکە (15) ملیار دینار تێنەپەڕێت.
    4. وەزیری پلاندانان لەسەر داوای سەرۆکی لایەنی گرێبەست دەتوانێت بڕی چاودێری و کۆنترۆڵ زیاد بکات بە ڕێژەیەک لە (1%) زیاتر نەبێت لەو ڕێژەیەی کە لە دەسەڵاتی وەزیری پەیوەندیدار یان سەرۆکی لایەنی گرێبەستدا هاتووە.
    5. وەزیری پلاندانان دەتوانێت پشتگیری لە دەستپێکردنی خەرجکردن بۆ کارەکان و پڕۆژە بازرگانی و وەبەرهێنانەکان بکات کە لە ڕێگەی قەرز و بەخشینەوە دابین کراوە لە چوارچێوەی بودجەی ئەو وەزارەت و لایەنانەی کە پەیوەندییان بە وەزارەت و پارێزگاکانەوە نییە و وەزارەتی دارایی ئاگادار بکاتەوە لە خەرجکردنەکە.
    6. وەزیری پلاندانان دەتوانێت لەسەر داوای سەرۆکی دەسەڵاتی گرێبەست، تێچووی تەواوی پڕۆژەکان زیاد بکات جگە لە بڕگەکانی (1) و (2) و (3) ی سەرەوە بۆ ئەم حاڵەتانەی خوارەوە:
    ا- پڕۆژەی پێدانی کرێ بۆ پڕۆژە تەواوکراو و سڕاوەکان. 
    ب- ئەو پڕۆژانەی کە کارەکانیان لێ کشێنراوەتەوە بە مەبەستی جێبەجێکردن لەسەر حیسابی ئەو بەڵێندەرەی کە پێشێلی پابەندییەکانی کردوو.
    ج- بڕیارە دادوەرییەکان کە بڕیاری کۆتاییان بەدەست هێناوە.
    د- ئەو پڕۆژانەی کە تێچوونەکانیان کەم کراوەتەوە و پابەندبوونی گرێبەستیان تێدا دەرکەوتوە، لە بڕی کەمکردنەوەکە زیاتر نەبێت.
    ج- ئەو پڕۆژانەی کە ڕاگیراون بۆ ماوەیەک لە ساڵێک کەمتر نەبێت و پێویستیان بە زیادکردنی پێکهاتەی کاری تەواوکەر هەیە بۆ دەستپێکردنەوەی کارکردن تا ڕێژەی (50%) ی کۆی تێچووی پڕۆژەکە، کە لە (15) ملیار دینار زیاتر نەبێت.


    بڕیاردرا لەسەر بردەرکردنی ڕووبەری (200) دۆنم، کە پێویستە بۆ بارەگای وەزارەتی دارایی تەرخان بکرێت، لەو ڕووبەرەی کە تەرخانکراوە لە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران  (175 ی ساڵی 2019) و دووبارە تەرخانکردنەوەی بۆ بارەگای وەزارەتی دارایی و فەرمانگەکانی.


    هەروەها ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر ئەمانەی خوارەوەی دەربڕی:
    1- دەسەڵاتدان بە وەزیری دارایی یان هەر هەرکەسێک کە دەسەڵاتی پێبدات بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنی قەرز و نامەی ئاڵوگۆڕکراو و یاداشتنامەی نووسراو و کۆنووسی گفتوگۆکردنی پەیوەست بە قەرزەکە لەگەڵ دەزگای هاریکاری نێودەوڵەتی ژاپۆن (JICA) یان دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانی گەرەنتی هەناردەکردن بە مەبەستی داراییکردنی پڕۆژەی ئاوی ساماوە لەسەر بنەمای بڕگەکانی (مادەی 2/دووەم) لە یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ سێ ساڵی دارایی.


    2. پەسەندکردنی مەرجی دارایی کە لە نوسراوی وەزارەتی داراییدا جێگیرکراوە لە 29ی تشرینی دووەمی 2023.


    لە کەرتی وزەدا ڕاسپاردەی ئەنجومەنی وەزاری بۆ وزە (23104گ) بۆ ساڵی 2023 پەسەند کرا، بەپێی ئەمانەی خوارەوە:
    -ڕەزامەندی دەربڕین لەسەر نوێکردنەوەی هەردوو گرێبەستی ژمارە (151 و 153) تایبەت بە دابینکردنی کارەبا بۆ ناوچەکانی باکوور بۆ ماوەی ساڵێک لە بەرواری بەسەرچوونی لە 31 تشرینی یەکەم 2023وە بەپێی ئەو هاوکێشەیەی کە لە نوسراوی وەزارەتی کارەبادا جێگیرکراوە لە ڕێکەوتی 31 تشرینی یەکەم 2023 لە ڕێگای (وەرگرتن و پارەدان) بە توانای (150-385) مێگاوات بۆ کۆمپانیای CAR و توانای (400-800) مێگاوات بۆ کۆمپانیای (تۆرس نارم بەرهەمهێنانی کارەبای سنوردار) (پێشتر قەیوان) ، لەگەڵ ئەو دوو کۆمپانیای کە پێشتر ئاماژەیان پێکراوە هەموو باج و کرێ لەئەستۆ بگرن تاوەکو وەرگرتنی ڕەزامەندی لە دەستەی وەبەرهێنانی نیشتمانی سەبارەت بە مۆڵەتی وەبەرهێنان، بەپێی توانای دارایی.


    هەروەها ڕاسپاردەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان (23030 خ) سەبارەت بە کۆمەڵەی نیشتەجێبوونی سەدر پەسەندکرا بەپێی ئەمانەی خوارەوە:
    1- ڕاسپاردەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان (23025 خ) لەخۆدەگرێت ئەوەی لە ڕاسپاردەکانی لیژنەی پشکنیندا هاتوە کە لە نووسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پێکهێنراون سەبارەت بەوەی کە لە بڕگەی (ج/دووەم)ی ڕاسپاردەکاندا هاتووە لە کۆنووسی کۆبوونەوەی لیژنەی وردبینی بۆ بابەتی توێژینەوە کە لە نوسراوی نووسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەرواری 3ی ئەیلولی 2023 لە ڕێگەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و شارەوانی و کارە گشتییەکانەوە بە بیانووی دۆخی پڕۆژەکە و ئامادەکردنی خشتەی نوێکراوی بڕەکان کە بڕگەی زیادکراوە لەخۆدەگرێت و چارەسەرکردنی لەناوچوون و هەڵسەنگاندنی، یان دووبارە لیستکردنی لە چوارچێوەی بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و شارەوانییەکان و کارە گشتییەکاندا بەپێی بڕگەکانی (1 و 2) ی ڕاسپاردەی ئەنجومەنی وەزاری بۆ خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان کە لە سەرەوە ئاماژەی پێکراوە.


    2. وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران پێشنیاری کۆتایی هێنان بە گرێبەستی ئەو پڕۆژە بکات کە لە سەرەوە ئاماژەی پێکراوە بە ڕەزامەندیی بەڵێندەرەکە و لە حاڵەتی ڕەتکردنەوەیدا، ئەوە گرێبەستەکە لە ڕێگای دادگاوە هەڵدەوشێتەوە بەپێی بڕگەکانی گرێبەستەکە، بە ڕەچاوکردنی بۆچوونی فەرمانگەی یاسایی لە ئەمیندارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران.


    هەروەها، ڕاسپاردەی ئەنجومەنی وەزاری ئابووری ژمارە (230281) پەسەندکرا کە تایبەتە بە پڕۆژەکانی کۆمەڵەکانی نیشتەجێبوون و لەڕێگەی وەبەرهێنانەوە جێبەجێ دەکرێت، بەپێی ئەمانەی خوارەوە:


    1. ڕەزامەندی دەربڕین لەسەر سڕینەوەی ئەو بڕە پارەیەی کە لە نوسراوی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و شارەوانی و کارە گشتیەکان لە بەرواری 7ی ئابی 2023 جێگیرکراوو، لە تەرخانکراوەکانی پڕۆژە وەبەرهێنانە لیستکراوەکانی ساڵی 2023 و دواتر دەسڕێنەوە لە بەرنامەی وەبەرهێنانی وەزارەتی ئاماژەپێکراو پاش ڕەوانەکردنیان بۆ وەبەرهێنان بەپێی یاسای وەبەرهێنان و پێشکەشکردنی وردەکارییەکان بە دەزگا پەیوەندیدارەکانی وەبەرهێنان.


    2. وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و شارەوانییەکان و کارە گشتییەکان ڕاستی و دروستی بابەتی لەناوچوونەکان و بڕە پارەکانیان هەڵدەگرن، بە مەرجێک مۆڵەتی وەبەرهێنان بۆ ئەو پڕۆژانە بدرێت کە لەلایەن دەستەی وەبەرهێنانی پەیوەندیدارەوە باسی لێدەکرێت بەگوێرەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران (245 ی ساڵی 2019) هەموارکراوە بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران  (23374 ی ساڵی 2023) ، بە ڕەچاوکردنی بۆچوونی فەرمانگەی یاسایی لە ئەمیندارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران.


    هەروەها ڕاسپاردەی ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئابووری پەسەند کرا، کە پەسەندکردنی هەموارکردنەوەی کرێی سەرۆک و ئەندامانی دەستەی خەمڵاندنەکە دەگرێتەوە بە شێوەیەک لە 50 هەزار دینار زیاتر نەبێت کە خاوەن موڵک دەیدات بۆ هەر موڵکێک.


    لە ڕووی کارگێڕییەوە، ئەنجومەنەکە ڕەزامەندی لەسەر ئەمانەی خوارەوە دەربڕی:
    1- پارێزگای واسیت لێکۆڵینەوە بکات لەسەر چۆنیەتی دەستکردن بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی حەدیقە الیاسمین لە لایەن وەبەرهێنەرەوە لەسەر موڵکی ژمارە (1/197 م 38 ام هلیل) واسیت / کوت، بەبێ واژۆکردنی گرێبەستی پرۆژەی وەبەرهێنان.
     
    2- دەستەی وەبەرهێنانی نیشتمانی بەرپرسیارە لە هەموارکردنەوەی سیستەمی وەبەرهێنان بە زیادکردنی دەقێک کە ئاماژە بکات بە بەردەوامی سیستەمی (7 ی ساڵی 2010) پێش هەموارکردنەوە و دوای هەموارکردنەوەی ئەو پڕۆژانەی وەبەرهێنان کە مۆڵەتی وەبەرهێنانیان وەرگرتووە لە کاتی چوونە بواری جێبەجێکردنیانەوە.