بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی ڕێکارەکان و پلانەکان بۆ دەستەبەرکردنی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکان.
لە ڕاگەیەندراوێکی فهرماندهكهدا، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە“ج ێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، سەرۆکی لیژنەی باڵای ئەمنی بۆ هەڵبژاردنەکان، لیوا قەیس ئەلمحەممەداوی، کۆبوونەوەیەکی گرنگی سەبارەت بە ڕێکخستنەکانی بەڕێوەبردن ئەنجامدا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگهكان بۆ ساڵی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، دادوەر عومەر ئەحمەد محەمەد، سەرۆکی فهرمانگهی هەڵبژاردن، دادوەر عەباس فەرحان ئەلفەتلاوی، و ئەندامانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان سازكرد. هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەری دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و نوێنەری دەستەی سەرۆکایەتی دەستەی چاودێریی دادوەری و ئەندامانی لیژنەی باڵای ئەمنی بۆ هەڵبژاردنەکان، لە گهڵ سەرۆکی ئەرکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، ئەفسەرانی ستافی فەرماندەیی، و نوێنەری وەزارەت و دەزگا ئەمنییەکان و فەرماندەكانی چەک بهههموو جۆرە جیاوازەکانیهوه ئامادهبوون”.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە" ئەلمحەممەداوی لەگەڵ ئەوانەی ئامادەن ڕێکار و پلانە ئەمنییەکان بۆ دەستەبەرکردنی سەرکەوتنی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان، پاراستنی سندوقەکانی دەنگدان، هاوکاری و هەماهەنگی نێوان کەرتە جیاجیاکانی هێزە ئەمنییەکان، جگە لە هاوکاری و هەماهەنگی لە نێوان نووسینگەکانی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و دەسەڵاتە ئەمنییەکانی تاوتووێی كرد.
هێمای بۆ ئەوەش کرد کە لە کۆبوونەوەکەدا باسی ئەو ڕێککەوتنە کۆتاییانەشی کردووە کە لەلایەن کۆمسیۆنی باڵاوە کراوە سەبارەت بە ئامادەیی فەرمانگەکانی بۆ پێشوازیکردن لە دەنگدەران و تەواوکردنی ئامادەکارییە تەکنیکیەکان لەلایەن کۆمسیۆنەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان، ئاماژەشی بەوەدا کە "گفتوگۆکان ئەنجامدراون وبۆچوونەکان خرانەڕوو، کە پەیوەندییان بە دوایین ئامادەکارییە ئەمنی و تەکنیکییەکانەوە هەیە، لهپێناو سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن، کە چەند ڕۆژێکی تر بەڕێوەدەچێت.