وەزیری گواستنەوە داوای کەمکردنەوەی نرخی بلیتی گەشت بۆ خاوه‌ن پێداویسته‌ تایبەته‌كان ده‌كات

ناوخۆ
  • 12-12-2023, 21:26
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، ڕەزاق موحەیبس ئەلسەعداوی، ئاڕاستەی دابەزاندنی نرخی بلیتی گەشت بۆ   کەسانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت كرد بە ڕێژەی ٥٠٪ واتە دوو جار لە ساڵێکدا.
    وەزارەتی گواستنه‌وه‌ وگه‌یاندن لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، راگه‌یاندووه‌" لە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی سەرۆک وەزیران، بۆ جێبەجێکردنی یاسای خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و كه‌م ئه‌ندامان، جێبەجێکردنی یاساکە دەستیپێکردووە".
    هه‌روه‌ها وتی"وەزیری گواستنەوە، ڕەزاق موحه‌یبس ئەلسەعداوی، ڕێنمایی جێبەجێکردنی ئەو مافانەی کرد کە لە یاسای چاودێریکردنی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و كه‌م ئه‌ندامانی ژمارە (38)ی ساڵی 2013دا هاتووە، بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران محەمەد شیاع سودانی.
    لە درێژەی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌“ ئەلسەعداوی ڕێنمایی کرد کە نرخی بلیتی گەشت بۆ ئەو کەسانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت بە ڕێژەی 50% کەم بکرێتەوە و ساڵانە دوو جار کەم بکرێتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد کە بەشی چاودێریکردنی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و یەکە کارگێڕییەکان بۆ چاودێریکردنەکە لە کەمئەندامان لە هەموو پێکهاتەکانی وەزارەتدا دروستکراون، جگە لە کارکردن بۆ دامەزراندنی ڕێگایەکی تایبەت لەسەنتەری وەزارەت بۆ چاودێریکردنی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، ئۆتۆمبێل و كورسی بۆ گواستنەوەی ئاسان.
    ڕوونیشیکردەوە“ رێژه‌ی دامه‌زراندن بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، بەپێی ئەو ڕێژەیەی لە یاساکەدا دیاریکراوە 5% یه‌، كه‌لە ئەرکەکانی ئەنجومەنی خزمەتگوزاری فیدراڵیدایە.