بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی، حەیدەر حەنون، داوای پێکهێنانی دادگایەکی نێودەوڵەتی بۆ گهراندنهوهی پارەی عێراقی کرد.
لهبەیاننامەیەکی دەستەی دەستپاکی کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، تێیدا هاتووە" حانون لە دەیەمین دانیشتنی کۆنفرانسی دەوڵەتانی ئەندام بەشداریی کردووە و لە میانی وتارەکەیدا داوای پێکهێنانی دادگایەکی نێودەوڵەتی کرد بۆ گهراندنهوهی پارە و سەروەت و سامانی دزراو کە بە قاچاخ لە عێراق براوه.