بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕایگەیاند، ڕوانگە بومەلەرزەییەکان لە دەستهی گشتی کەشناسی و بەدواداچوونی بومەلەرزەزانیی، بوومەلەرزەیەکیان تۆمارکردووە کە لە باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای دۆهوک ڕوویداوە.
وەزارەتی گواستنهوه و گهیاندن لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووه راگهیاندووه" بومەلەرزەکە کە پلەی گۆڕی گەیشتووەتە 3.5 پلە، کاتژمێر 03:31:41ی ئەمڕۆ، سێشەممە، بە کاتی ناوخۆ، تۆمارکراوە و 15 کم لە باکووری ڕۆژئاوای ئامێدی لە پارێزگای دۆهوک روویداوه."
ئاماژەی بەوەشکردووە" كهبومهلهرزهكه لەلایەن هاوڵاتیانەوە هەستی پێکراوە، بهڵام هیچ زیانێکی ماددی و مرۆیی پێمان نهگهیشتووه.