وەزیری نەوت: سووتەمەنی بەردینی وەک سەرچاوەی سەرەکی وزە لە سەرتاسەری جیهاندا دەمێنێتەوە

ئابوری
  • 12-12-2023, 16:23
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، حه‌ییان عەبدولغەنی، وەزیری نەوت، دووپاتی کردەوە کە سووتەمەنی بەردینی وەک سەرچاوەی سەرەکی وزە لە هەموو جیهاندا دەمێنێتەوە.
    وه‌زاره‌تی نه‌وت لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە" حەییان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت، سەرپەرشتی دووەمین دانیشتنی وەزاری تایبەت بە وزە و ژینگە و گەشەپێدانی بەردەوامی کرد.
    لە میانی دانیشتنەکەدا عەبدولغەنی جەختی لەوە کردەوە کە "سووتەمەنی بەردینی وەک سەرچاوەی سەرەکی وزە لە هەموو جیهاندا دەمێنێتەوە و ئاماژه‌ش به‌پێویستی پاراستنی نەوت وەک کاڵایەکی ستراتیژی بۆ وڵاتانی بەرهەمهێنەردا، چونکە ئابوورییەکانیان پشت بە سەرچاوەی وزەی نەوت دەبەستێت وەک سەرچاوەیەکی سەرەکی.
    هه‌روه‌ها ته‌كه‌زی له‌سه‌ر گرنگی کەرتی وزەی تەقلیدی و گۆڕانکارییەکانی وزە لە وڵاتانی عەرەبی و ڕێگا جۆراوجۆرەکانیانی كرده‌وه‌، لەوانە گواستنەوە بۆ سەرچاوەی وزەی نوێبووەوە، باشترکردنی کارایی وزە، و بازاڕی هاوبەشی عەرەبی بۆ کارەبا و هایدرۆجینی سەوز.
    ئاماژەی بەوەشکرد“ وڵاتانی عەرەبی وڵاتی بەرهەمهێنەری نەوتن نەک وڵاتانی بەرهەمهێنەری دەردانی گازی ژەهراوی و دەردانی گازی ژەهراوی لە بەکاربەرانەوە دێت، و دەبێت لەگەڵ ئێمە بەشداری بکەن لە پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای تایبەت بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانیان لەسەر ژینگە و کەشوهەوا، وتی" وڵاتانی عەرەبی نەوت بەرهەم دەهێنن، بەڵام دەردانی گەرمی لە وڵاتانەوە دێت، ئەو پیشەسازیانەی ئەم نەوتە بەکاردەهێنن دەبێت کارایی ئامێرەکانیان زیاد بکەن بۆ ئەوەی سوود لەم وزەیە وەربگرن بۆ کەمکردنەوەی دەردانی زیانبەخش.
    لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هەموومان کاردەکەین بۆ بەرەوپێشبردن و پشتگیریکردنی سەرچاوە و پڕۆژەکانی وزەی نوێبووەوە و پاک و پڕۆژەکانمان لەسەر زەوی ئەمە پشتڕاست دەکەنەوە.
    بەشداربووان لە دووەمین دانیشتنی وەزاری تایبەت بە وزە و ژینگە و گەشەپێدانی بەردەوام پێكهاتبوون له‌محەمەد ئەلموبارەک وەزیری نەوتی شانشینی بەحرەین و سەعد محەمەد بن ناسر ئەلبارک جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری نەوت و وەزیری دەوڵەت بۆ ئابوری و  ئابووری دەوڵەتی کوێت، عومەر فاروق ئیبراهیم، سکرتێری گشتی سەرپەرشتیکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی ئەفریقا، سو یو شی ناکاو، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەنتەری هاوکاری نەوتی ژاپۆن، عەبدوڵڵا فەهد ئەلشامی، بەڕێوەبەری گشتی دامەزراوەی پلاندانانی عەرەبی، ئامینە بن خدرە، بەڕێوەبەری گشتی دامەزراوەی نیشتمانی هایدرۆکاربۆن لە شانشینی مەغریب و جەمیلە مەتار بەڕێوەبەری بەشی وزە لە کۆمەڵەی دەوڵەتانی عەرەبی.