عێڕاق گرێبەستێک واژۆدەکات بۆ دامەزراندنی کارگەیەکی تلیشاندنی پاقلەی سۆیا لەبەندەری ئوم قەسڕ

ئابوری
  • 12-12-2023, 16:16
  • +A -A

    بەغداد/ INA حسن فواز
    سنووقی عێڕاقی بۆ گەشەپێدان ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە گرێبەستی قەرزی دڵنیایی لە دەزگای داراییکردنی نێودەوڵەتی و تورکی واژۆکرد بۆ دروستکردنی کارگەیەکی تلیشاندنی پاقلەی سۆیا لەبەندەری ئومقەسڕ.
    بەڕێوەبەری سنووقەکە محمد نەجار بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند" کە واژۆکردنەکە لەمیانەی زنجیرەیەک وەبەرهێنانی عەرەبی وبیانیدا دێت بۆ هاتنە ناوعێڕاقەوە.
    وتیشی ئەم وەبەرهێنانە سەرەکی وگرنگە بۆعێڕاق، چونکە پەیوەستە بە خۆراکەمەنی عێڕاقەوە، و دەروازەبۆ هاتنی کومپانیای دیکە واڵادەکات.
    جەختیشی لەوەکردەوەکە ئەم هەنگاوە هەنگاوی دیکەی لەمجۆرە بەدوای خۆیدا دەهێنێت.