بەغداد/ INA
وەزارەتی ناوخۆ ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کەدوو گرێبەستی لەگەڵ دەستەی پیشەسازی جەنگ واژۆکردووە.
وەزارەتی ناوخۆ لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" بەفەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان محمد شیاع سودانی بۆ پشتیوانیکردنی پیشەسازی جەنگی لەعێڕاقدا وەزارەت دوو گرێبەستی لەگەڵ دەستەی پیشەسازی جەنگ واژۆکردووە.
ڕوونیشی کردەوەکە گرێبەستی یەکەمیان بۆ کڕینی زرپۆشەلەجۆری ئەبهەڕ وئەوی دیکەش بۆکڕینی تفەنگە بۆ فەرماندەیی پۆلیس، جەختیشی کردەوەلەوەی کە چەند گرێبەستێکی دیکەش واژۆدەکرێت بۆ کڕینی درۆن و تەقەمەنی .
هەروەها وەزارەت ئاماژەی بەوەکرد کە بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتی پیشەسازی جەنگ سوپاسی خۆی ئاڕاستەی وەزیری ناوخۆ کرد بۆ ئەو پشتیوانیە بەردەوامەلەدەستەی پیشەسازی جەنگ.