سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی کازاخستان لە عێراق و ئوردن دەکات

سیاسی
  • 12-12-2023, 13:07
  • +A -A

    هه‌ولێرـ INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەیدەربێک توماتۆڤ، باڵیۆزی کۆماری کازاخستان لە عێراق و ئوردن کرد.
    نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌، راگه‌یاندووه‌" باڵیۆزی کازاخستان خۆشحاڵیى خۆی بە سەردانکردن و پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەرێمی کوردستان دەربڕی.
    لە دیدارەکەدا گفتوگۆ له‌بارەی برەودان بە پەیوەندیى نێوان هەردوولا بە تایبەتی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی کرا، لەمبارەیەوە ئاماژە بە ڕۆڵی کارا و بەهێزی ڕەوەندی کوردستانی لە کازاخستان درا.