ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان یاداشتنامەیەک لەبواری ئاسایشی سێبرانی واژۆدەکات

ناوخۆ
  • 12-12-2023, 12:58
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان علی المٶید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە یاداشتنامەیەکی لەگەڵ کۆمپانیای هواوی چینی لەبواری ئاسایشی سیبرانی واژۆکرد.
    بەیاننامەی ڕاگەیاندن کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" یاداشتنامەکە کارلێککردنی نێوان دەستەی ڕاگەیاندن و کۆمپانیای هواوی  بەئامانج دەگرێت ، بۆ فراوانکردنی دەرفەتەکانی هاوکاری ئایندەیی و داهێنان و گۆڕینەوەی زانیاری و ڕاهێنان و پەڕەپێدان.
    بەیاننامەکە وتیشی کۆمپانیای هواوی پشتیوانی دەستەی ڕاگەیاندن دەدەن لەبواری ئاسایشی سێبڕانیدا.