دكتۆر محه‌مه‌د شوكری: له‌ماوه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌مدا ( 330 ) پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌هه‌رێمی كوردستان مۆڵه‌تی كاركردنیان پێدراوه‌

ئابوری
  • 12-12-2023, 10:24
  • +A -A

    هه‌ولێرـ INAـ عوسمان باشقالی

    دكتۆر محه‌مه‌د شوكری محه‌مه‌د سه‌عید سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له‌هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند" له‌سه‌ر ده‌می كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، 330 پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان‌ له‌هه‌رێمی كوردستان مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه‌ و جێبه‌جێ كراون.

    سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان به‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ( INA) راگه‌یاند" له28/7/2019 تا 30/11/2023 ‌به‌سه‌رمایه‌ ( 15،067،918،591) دۆلار وله‌سه‌ر رووبه‌ری (16،093) دۆنم، ( 330 ) پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه‌ وجێبه‌جێ كراون و جێبه‌جێ ده‌كرێن.  

    هه‌روه‌ها وتی: له‌ماوه‌ی 11 مانگی ئه‌م ساڵدا له‌هه‌ولێر مۆڵه‌ت به‌ 37 پرۆژه‌ به‌سه‌رمایه‌ی (732، 856، 657،1) دۆلار و له‌سه‌ر رووبه‌ری ( 5، 544، 1) دۆنم به‌سیكته‌ری سه‌رمایه‌ له‌ % 51. 78 دراوه‌، له‌ شاری سلێمانیش 13 پرۆژه‌ به‌ سه‌رمایه‌ ( 700، 203، 351) دۆلار له‌سه‌ر رووبه‌ری (5. 270) دۆنم وبه‌سیكته‌ری سه‌رمایه‌ له‌سه‌دا % 63.16 مۆڵه‌ت پێدراوه‌. له‌شاری دهۆكیش 14 پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان به‌سه‌رمایه‌ (153، 900، 48) دۆلار وله‌سه‌ر رووبه‌ری (1. 145) دۆنم و به‌سیكته‌ری سه‌رمایه‌ % 32. 2 مۆڵه‌ت پێدراوه‌. 

    سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئاماژه‌ به‌وه‌شی كرد كه‌مۆڵه‌تی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان ته‌نها له‌شاره‌ گه‌وره‌كان نه‌بووه‌، له‌زۆربه‌ی قه‌زا و ئیداره‌ وناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێناوه‌‌ مۆڵه‌ت پێدراوه‌، بۆ نموونه‌ هه‌ر ئه‌م ساڵ له‌ماوه‌ی 11 مانگدا، له‌ناوچه‌ی گه‌رمیان 7 پرۆژه‌ به‌سه‌رمایه‌ ( 160، 318، 19) دۆلار له‌سه‌ر رووبه‌ری ( 0. 63) دۆنم وبه‌سیكته‌ری سه‌رمایه‌ % 91.0 مۆڵه‌ت پێدراوه‌. هه‌روه‌ها له‌شاری زاخۆ 4 پرۆژه‌ و له‌ناوچه‌ی راپه‌رین 2 پرۆژه‌ و له‌سۆران 2 پرۆژه‌ و له‌هه‌ڵه‌بچه‌ یه‌ك پرۆژه‌ مۆڵه‌ت پێدراوه‌، كۆی گشتی هه‌موو پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له‌سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی یانزده‌ مانگی ئه‌م ساڵ له‌1/1/2023 تا 30/11/2023 (80) پرۆژه‌ بووه‌. 

    سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان سه‌باره‌ت به‌كۆی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابڕدوو راگه‌یاند" له‌م ماوه‌یه‌دا ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان مۆڵه‌تی به‌ (330) پرۆژه‌ی داوه‌ و ئه‌م پرۆژانه‌ به‌سه‌ر هه‌ر سێ پارێزگای هه‌رێمی كوردستان و ئیداره‌ وناوچه‌كانی دیكه‌ی دابه‌شكراون، له‌هه‌ولێر 146 پرۆژه‌ و له‌سلێمانی 80 پرۆژه‌ و له‌دهۆك 59 پرۆژه‌ و له‌ناوچه‌ی گه‌رمیان 18 پرۆژه‌ وله‌زاخۆ 12 پرۆژه‌ له‌سۆران 5 پرۆژه‌ وله‌هه‌ڵه‌بچه‌ش 3 پرۆژه‌. سه‌رمایه‌ی ئه‌م پرۆژانه‌ هه‌موو ده‌كاته‌ ( 15،067،918،591) دۆلار وله‌سه‌ر رووبه‌ری (16،093) دۆنم به‌سیكته‌ری سه‌رمایه‌ (%100).