ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران: خواستێکی عەرەبی و بیانی هەیە بۆ بەشداریکردن لەگەڵ سنووقی عێڕاق بۆ گەشەپێدان

ئابوری
  • 12-12-2023, 10:08
  • +A -A

    بەغداد/ INA حەسەن فەواز
    ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ وەبەرهێنان سەرۆکی سنووقی عێڕاق بۆ گەشەپێدان محمد نجار جەختیلەوەکردەوەکە دانوستانێک لەگەڵ هەندێک وڵاتی عەرەبی وبیانی لەئارادایە کە ئارەزووی ئەندامبوونیان هەیە لە سنووقی عێڕاق بۆ گەشەپێدان.
    نەجاڕ بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە کۆمەڵە وڵاتێک هەن کە ئارەزووی هاوبەشیان هەیە لەگەڵ سنووقی گەشەپێدانی عێڕاق بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە، لەوانە سعودیە و قەتەڕو ئیماڕات و ئیتاڵیا، دانوستانێکیش ئێستا لەئارادایە بۆ ئەم مەبەستە.
    هەروەها وتی کەلەگەڵ ژاپۆنیش دانوستان لەمبارەیەوە هەیەو گفتوگۆکردنیش لەگەڵ حەوت سنووقی سەروەریانە لەجیهاندا هەیە بۆ هاوبەشی لەگەڵ سنووقی عێڕاق بۆ گەشەپێدان، کەرتەکانی سنووقەکەشمان ئەمانەن : حەواڵەی نمرەیی ، وەبەرهێنان ، نیشتەجێبوون، فێرکاری ، پیشەسازی وکشتوکاڵ.