وەزیری نەوت: عێڕاق توانیویەتی بەڕێژەی 2٪ دەردانی گەرما کەم بکاتەوە

ئابوری
  • 12-12-2023, 10:07
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ کاروباری وزە حیان عبدالغنی جەختی لەوەکردەوەکە عێڕاق قۆناغی گەورەی لە پشتیوانیکرنی پڕۆژەی وزەی پاک بڕیوە.
    بەیاننامەی وەزارەت کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" عبد الغنی لە وتەیەکیدا جەختیکردەوەسەر گرنگی بەستنی کۆنگرەیەک بۆ ئاسایشی وزە، کەیەکێکە لەگرنگترین ئاڵنگاریەکانی وڵات، ڕوونیشی کردەوەکە عێڕاق هەنگاوی ەورەی ناوە لە پشتیوانیکردنی پڕۆژەکانی وزەی پاک و پیشەسازی کیمیاوی.
    وتیشی عێڕاق توانایەکی گەورەی بەردەستە بۆ بەرهەمهێنانی نەوت وگاز لەماوەی پێشووشدا حکومەت چەندین بڕیاری وەرگرتووە بۆ بەکارهێنانی وزەی پاک.
    لەهەمانکاتیشدا جەختی لەوەکردەوەکە عێڕاق پابەندە بە ڕێککەوتنی پاریس وتوانیویەتی هیسی وزە بەڕێژەی 2٪ کەمبکاتەوە، ئەویش بەهۆکاری ئەو پڕۆژانەی کەساڵی پێشوو دامەزرێنراون، یەکێک لەپڕۆژەکانی پڕۆژەی کۆمپانیای شاری بەسڕەیە بە توانای 200 ملیۆن پێ سێجای گاز دەردەکات و توانرا ڕێژەی گەرمیەکەی کەمبکرێتەوە.
    هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە کشتوکاڵ و ناوچە سەوزەکان ڕێژەی کاربۆن کەمدەکەنەوە لەبەرئەوە پێویستە کۆنگرەکانی ژینگە بەردەوامی ئاودێری لەخۆبگرێت کەلە وڵاتانی دیکەوەسەرچاوەدەگرێت، جگەلەوەش عێڕاق دەستیکردووەبە پشتیوانیکردنی قەواڵەکانی کاربۆن لەکۆمپانیای نەوتی ناوەڕاست.