به‌غدا-INA
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران، داوای كرد كه‌جه‌ژنی بەڕۆژووبوونی ئێزیدییەکان بە پشووی فەرمی بۆ پێکهاتەی ئێزیدیی هەژمار بکرێت.
ئەمینداریەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێدراوە، راگه‌یاندووه “محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ڕێنمایی کرد کە جه‌ژنی ڕۆژووی ئێزیدییەکان (رۆژێن ئێزی)، کە دەکەوێتە سەر یەکەم هەینی مانگی ڕۆژهەڵاتی مانگی کانوونی دووەم، کە ئەمساڵ دەکەوێتە ١٢-١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣بە پشووی ڕۆژوو بۆ پێكهاته‌ی ئێزدی هەژمار بکرێت، وهه‌موو ساڵێك سێ ڕۆژ پێش كاتی خۆی دێت.
له‌لای خۆیەوە تیمی ڕاگەیاندنی حکومی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕوونیکردەوە: كه‌پشوو بۆ پێکهاتەی ئێزیدی چوار ڕۆژ دەبێت، لەئه‌مڕۆ سێشەممەوە دەستپێدەکات تا ڕۆژی هەینی داهاتوو.