بەغداد/ INA
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەوەکالەت جەختی لەوەکردەوەکە کەمینەکان سەرچاوەی هێزن بۆ عێڕاق.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی پەرلەمان لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" کە موحسین مەندلاوی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەوەکالەت پێشوازیکرد لە کارلا خیجویان بەڕێوەبەری بەرنامەکان لە ئەنجومەنی کڵێساکانی جیهان لەسویسرا وشاندی یاوەری کەپێکهاتبوو لە بەڕێوەبەری ڕێکخراوی کانبی و بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ئاسۆی گەشەپێدانی مرۆیی لەعێڕاق.
لەمیانەی دیدارێکدا باس لە پێکەوەژیان و فرەیی پێکهاتەکانی کۆمەڵگا و پاراستنی مافەکانیان کرا.
مەندلاوی جەختیلەوەکردەوەکە پێکهاتەکان بەشێکی سەرەکین لە تۆڕی کۆمەڵگای عێڕاقی وسەرچاوەیەکی هێزن بۆ وڵات.
هەروەها مەندلاوی لەگەڵ ئەنجومەنی کڵێساکان بەگرنگیان زانی کە هەڵوێستێکی یەکگرتوو هەبێت بەرامبەربە پێشێلکاریەکانی ئیسڕائیل دژ بە یاسا نێودەوڵەتیەکان و قەدەغەکردنی یارمەتیە مرۆییەکان بۆ غەززە.