بەغداد/ INA
وەزیری تەندروستی ساڵح حەسناوی ڕایگەیاند کە پڕۆژەیەکی پزیشکی لەئارادایە کەلەسەربازگەی ڕەشید ئەنجام دەدرێت لەشاری بەغداد.
حەسناوی لەبەرنامەی العاشرە کەلەکەناڵی عێڕاقیەی ئیخباریە پێشکەش دەکرێت و ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدووداچوونی بۆکردووە، وتی" کە سەرۆک وەزیران لەسەرەتاوە گرنگی بە لایەنی تەندروستی داوە، بگرە پاش پێکهێنانی حکوومەتەکەی بە 24 کاتژمێر هەستاوە بەسەردانی وەزارەتی تەندروستی و 45 نەخۆشخانە لەسەروبەندی ئەنجامداندایە.
وتیشی کە 4 بنکەی پسپۆڕی بۆ نەخۆشیەکانی شێرپەنجە کاریان تیاا دەکرێت، و لەکۆششداین بۆ پەڕەپێدانی خزمەتگوزاری تەندروستی لە قەزاوناحیەکان، هەروەها پلانێکمان داڕشتووە بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەیەکی پزیشکی لە سەربازگەی ڕەشید و پڕۆژەی یاسای دڵنیایی کۆمەڵایەتی لەمانگی تشرینی دووەمی پێشوەوە دەستیپێکردووە.
ڕوونیشی کردەوەکە کۆمەڵە ئاسانکاریەک بۆ وەبەرهێنەران خراونەتە ڕوو لە پڕۆژەی پیشەسازی دەرمان و وەزارەت بەگشتی هەنگاوی زۆری ناوە لەبواری کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان.
جگەلەوەش بنکەیەکی نموونەیی لەلایەن وەزارەتەوە ئامادەکراوە بۆ چارەسەرکردنی ئالوودەبوون بەمادە هۆشبەرەکان.