بهغدا-INA - حەسەن ئەلفواز
ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمان ژمارەی داواکارانی ئەندامێتی لە کۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی دیار کرد، هاوکات وادەی دیاریکردنی كاتی یەکلاکردنەوەی پرسی ئەو کاندیدانەی کە دەچنە پڕۆسەی دەنگدان لە ئەنجومەنی نوێنەران ئاشكرای كرد.
سەرۆکی لیژنەکە، ئەرشەد ئەلساڵحی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "پرسی هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ یەکێکە لە پرسه گرنگەکان، وئێمە لە لیژنەی هەڵبژاردن ئەندامانی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ کارەکانمان تەواو کردووە و تەنها ئەوەی بۆ لیژنەکە ماوە ئەوەیە چاوپێکەوتن لەگەڵ داواکاران ئەنجام بدات و ڕایانبگەیەنێت دوای کۆتایی هاتنی پشووی یاسادانان.
ههروهها وتی" ژمارەی داواکارانی ئەندامێتی لە دەستەی مافی مرۆڤ گەیشتە 700 کەس، هەروەها 100 کەسیان پشکنینیان بۆ کراوە کە هەڵگری بڕوانامەی بهرزن،وبەراوردێک لەنێوانیاندا دەکرێت بۆ ئەوەی بگاتە ژمارەیەکی سنووردار، و دواتر چاوپێکەوتن لهگهڵیان ئەنجام دەدرێت بۆ دیاریكردنی ئهندامانی شایسته.
ئاماژەی بەوەشکرد" وادەی یەکلاییکردنەوەی دۆسیەکە لە مانگی ئازاری داهاتوو تێپەڕناکات، دوای ئەوەی کاندیدەکان یەکلایی دەکرێنەوە، ڕێککەوتنێک دەکرێت بۆ ئەوەی پرۆسەی دەنگدان بخرێتە ناو ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە".
محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران، پێشتر داوای لە ئەنجومەنی نوێنەران کرد، هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ تەواو بکات، بۆ ئەوەی ببێتە بنەمایەکی دەستووری و یاسایی بۆ چەسپاندنی بنەما سەرەکییەکانی مافەکانی مرۆڤ و خستنە ناو ئەدا و كاری حکومەت.