بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، شێخ قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلی حەق، دووپاتی کردەوە کە خاوەندارێتی لە زەوی و زاری بۆ خەڵکی شهنگال شایستەیەکی نیشتمانییە، هاوکات جەختی لەسەر پێویستی دابینکردنی دادپەروەری بۆیان کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی شێخ خەزعەلی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێدا هاتووه: شێخ قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق، ئەمڕۆ سەردانی قەزای شهنگالی لە پارێزگای نەینەوا کرد، و لەگەڵ پێکهاتە کۆمەڵایەتی و ئایینییەکانی قەزاکە، کە نوێنەرایەتی عێراقێکی بچووک دەکات بە هەمەجۆریی و پێکەوەژیانییەوە، كۆبووهوه.
شێخ خەزعەلی جەختی لەگرنگی خاوەندارێتی زەوی و زار بۆ خەڵکی شنگال كردهوه، وهكو جێبەجێکردنی بڕیارەکەی ئەم دواییەی سەرۆکی ئهنجوومهنی وهزیران، وبه شایستەیەکی نیشتمانی زانی، چونکە ئەوان بەشێکی سروشتی و جەوهەری ئەم وڵاتەن، ئاماژەشی بەوەدا" ئەو بڕیارەی ئەم دواییەی سەرۆکی ئهنجوومهنی وهزیران، شایستەیەکی نیشتمانییە بۆ خهڵكی شهنگاڵ، چونکە ئەوان بەشێکی سروشتی و جەوهەری ئەم وڵاتەن وخەڵکی قەزاکە لە پێناو یەکڕیزی و سەروەری و ئاسایشی وڵاتدا قوربانییان داوە.
ئاماژەی بەوەشکرد" كهدەبێت قەرەبووی ئەو زیانە گەورەیە بکرێتەوە کە لە ئەنجامی تاوانەکانی چەتەکانی داعشی تەکفیریدا تووشی بوون.
شێخ خەزعەلی گەشتەکەی لە شهنگال بە سەردانکردنی مەزارگەی خاتوو زەینەب کچی ئیمامی سەجاد (سڵاوی خوای لێ بێت) کۆتایی هێنا.