به‌غدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محه‌مەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران لەگەڵ شاندی کوردستان تاوتووێی یەکخستنی سیاسەتی گومرگی و یاسای پاراستنی بەرهەم کرد.
لە ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، تێیدا هاتووە، سەرۆک وه‌زیران پێشوازی لە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخویی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، بە ئامادەبوونی وەزیری نیشتەجێکردن لە حکومەتی فیدراڵی كرد.
هه‌روه‌ها وتی" لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخی گشتی هەرێمی کوردستانی عێراق کرا، هەروەها تاوتوێی کۆمەڵێک پرسی ئەمنی و دارایی و ئابووری کرا، جگە لە تاوتوێکردنی ئامادەکارییە بەردەوامەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە مانگی شوباتی ساڵی داهاتوودا.
ئاماژەی بەوەشکرد" كه ته‌كه‌ز له‌سه‌ر گرنگی زیادکردنی هەماهەنگی نێوان ناوەند و هەرێم کرایەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی پەیوەست بە دەروازە سنوورییەکان و یەکخستنی سیاسەتی گومرگی و یاسای پاراستنی بەرهەم، بەمەبەستی به‌ده‌ستخستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی وڵات وگه‌ل.