هه‌ولێرـ INA
ئەمڕۆ دووشەممە 12/11، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ڕادو دۆبرێ باڵیۆزی ڕۆمانیا لە عێراق کرد.
نووسينگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه راگه‌یاندووه" لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندیى نێوان ڕۆمانیا و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندیى دوولایەنە بە تایبەتی لە بوارەکانی تەکنەلۆجیای زانیاری و کەرتی کشتوکاڵدا.