به‌غداـ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر ئەلشەمەری، رێنمایی دان بۆ ئه‌نجامدانی ئامادەکاریهكانی وردە وردەی به‌مه‌به‌ستی وه‌رگراتی به‌رپرسیاری ئەمنی بەغدای پایتەخت.
وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە راگه‌یاندووه: وەزارەتی ناوخۆ بەردەوامە لە پەرەپێدانی کارە ئەمنی و خزمەتگوزارییەکانی لە ناوچە جیاجیاکانی وڵات، ئه‌مڕۆ وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر ئەلشەمەری پێگەی ناوەندی و سەنتەری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە فەرماندەیی پۆلیسی بەغدا لهکەرخ كرده‌وه، ئاماژە وکۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی و بەشەکانی ناو فه‌رمانده‌كه ئەنجامدا.”
شەمەری ئاڕاستەی کردووە، كههەوڵی زیاتر بدرێت لەبواری بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێکخراوەکان، تەواوکردنی په‌ری لێکۆڵینەوە، و دامەزراندنی ئاسایش لەڕێگەی چڕکردنەوەی کاری دەوریەی ڕزگارکردن و پاراستنی موڵک و ماڵی گشتی و تایبەت.
هه‌روه‌ها جەختیشی لە ئه‌نجامدانی ئامادەکاریهكانی وردە وردە كرده‌وه بۆ وه‌رگرتنی به‌رپرسیاری ئەمنی بەغدای پایتەخت و پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری وزیاتر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شەڕکردنی گەندەڵی.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ناوخۆ وتی: ڕێوشوێنی توند و یەکلاکەرەوە هەیە بەرامبەر بەو کەسانەی کە تاوانبارن بە گەندەڵی بە هەموو جۆرەکانیەوە.