به‌غدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، عەبدولەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆک کۆمار، دووپاتی کردەوە کە عێراق خواستی فراوانکردنی پەیوەندی و هاوکاری لەگەڵ قوبرس هەیە.
سەرۆک کۆمار لە میانی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ هاوتا قوبرسییەکەی نیکۆس خریستۆدۆلیدس لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە نیکۆقسیای پایتەخت كه ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وه‌ریگرتووه، ڕایگەیاند: عێراق خواستێکی هەیە بۆ فراوانکردنی پەیوەندی و هاوکاری لەگەڵ قوبرس.
هه‌روه‌ها وتی" پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ قوبرس هەیە، ئاماژەی بەوەشکرد" توانا وده‌رفه‌تی وەبەرهێنانی گەورەمان لە عێراقدا هەیە.
سەرۆک کۆمار ته‌كه‌زی له‌سه‌ر مافی گەلی فەلەستین بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی لەسەر هەموو خاکەکه‌ی دووپات کردەوە.