بهغدا-INA
ئهمڕۆ دووشەممە، نیکۆس خریستۆدۆلیدس، سەرۆکی قوبرس، پشتیوانی خۆی بۆ یەکپارچەیی خاک و سەروەری عێراق دووپاتکردەوە.
خریستۆدۆلیدس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری کۆمار، عەبدولەتیف جهمال ڕەشید، كه ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)وهریگرتووه، ڕایگەیاند: پشتیوانی خۆمان بۆ یەکپارچەیی خاک و سەروەری عێراق دووپات دەکەینەوە، ئاماژەی بە رێککەوتن لەگەڵ عێراق دا بۆ پشتگیریكردن لە پرسەکانی پەروەردە و ڕۆشنبیری، وتی"عێراق و قوبرس بەدەست گۆڕانی کەشوهەواوه دەناڵێنن.