بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران مەحەمەد شەیاع سودانى پێشوازی کرد لە ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران، پەرلەمانتار عەدنان عەبد خزەییر زورفی.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لهراگهیهندراوێكدا كهبۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی ناردووه راگهیاندووه" لە دیدارێکەدا بەڕێوەچوونی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت تاوتوێی کرا لەگەڵ کاروباری دارایی و بابەتە پەیوەندیدارەکان بە بودجەی سێ لایەنە و ئەدای دەزگا خزمەتگوزاری و کۆمەڵایەتیەکان لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان.
هەروەها لە دیدارهکەدا جەخت کرایەوە لەسەر گرنگی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان دەسەڵاتەکانی جێبەجێکردن و یاسادانان، بەمەبەستی بەردەوامبوون لە بەرنامەی حکومەت و تەواوکردنی سەرکەوتنەکانی و بەدیهێنانی خواستەکانی هاوڵاتیان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق.