بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمان، عەتوان ئەلعەتوانی، ڕایگەیاند" سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران بۆ پارێزگای بەغدا هەنگاوێکی گرنگە بۆ خێراکردنی تەواوکردنی جێبەجێکردنی پڕۆژە گرنگەکان، ئاماژەی بەوەشکرد، كهسەردانیكردنی ناوچەکانی پەراوێزی پایتەخت وههندێ لهناوچهی رۆژههڵات پێویستیان بەهەوڵی زیاتری خزمەتگوزاری هەیە.
عەتونی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئینا) ناردووه، ڕایگەیاندووە: سوپاس و پێزانینی دڵسۆزانەم ئاراستەی سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی دەکەم بۆ وەڵامدانەوەی خێرای بانگەوازەکەمان کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ئاراستهمانکرد، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی شەخسی دەستوەردان بکات بۆ لابردنی ئاستەنگەکان و تێپەڕاندنی ئەو بەربەستانەی کە ڕەوانەکردنی پێنج پڕۆژەی ژێرخانی تایبەتی پارێزگای بەغدا دوادەخەن لهدامەزراندنی تۆڕێکی ئاوەڕۆی یەکگرتوو بۆ ناوچەکانی: (ئەلنەهرەوان، قەزای ئەلوەحدە، سەبا ئەل -ناحیەی بۆر، قەزای ئەبوغرێب، ئەلڕەشیدیە).
ههروهها وتی" سەردانەکەی ئەمڕۆی سەرۆک وهزیران بۆ پارێزگای بەغدا، زانیاری ڕاستەوخۆی لە واقیعی خزمەتگوزارییەکان پێگهیشت، و سەرپەرشتی شەخسیی خۆی بۆ ڕەوانەکردنی ئەو پێنج پڕۆژەیەی کە پێشتر ئاماژەیان پێکراوە، بە هەنگاوێکی زۆر گرنگ دەزانین بۆ پاڵنانی دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان بۆ خێراکردنی تەواوکردنی جێبەجێکردنی پڕۆژە گرنگەکان بە مەبەستی پێشخستنی واقیعی خزمەتگوزاری لهبهغدایی پایتهخت.
دووپاتیشی کردەوە "کە ناوچەکانی پەراوێزی بەغدای پایتەخت و ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کەناڵەکە پێویستیان بە دوو هێندە هەوڵی خزمەتگوزاری و بەدواداچوونی بەردەوام هەیە بەمەبەستی خێراکردنی ڕەوانەکردنی ئەو پڕۆژە خزمەتگوزارییانەی کە پارەی پێویستمان بۆ تەرخانکردووە لە ناوچەکەدا له بودجەی ساڵی ٢٠٢٣."