بەغداد/ INA
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە کارنامەی دانیشتنی ڕۆژی چوارشەممەی داهاتووی بڵاوکردەوە.
فەرمانگەی ڕاگەیاندن لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کارنامەی دانیشتنەکەی پەرلەمان لەڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان لەخۆدەگرێت.
وتیشی دانیشتنەکە کاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆ دەستپێدەکات.