بەغداد/ INA ـ نور زەیدی
کۆمۆسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە جەختی لەوەکردەوەکە سەپاندنی سزا بەسەر پاڵێوراوە دوورخراوەکان ئەرکی دەسەڵاتی دادوەریە.
ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمۆسیۆن حەسەن قەبەس بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند" کە دوورخستنەوەی هەندێک پاڵێوراو لەهەڵبژاردنەکان پەیوەندی بە دادپەروەری و دەسپاکیەوەهەیە، ئەمەش کارو پسپۆڕێتی دادوەریە.
وتیشی بە فەرمانی سەرۆک وەزیران پاراستنی ریکلامی هەڵبژاردن ئەرکی هێزە ئەمنیەکانمانە، ئاماژەشی بەوەکرد کە کۆمەڵەکەسێک دەستگیرکراون کە ریکلامەکانی هەڵبژاردنیان تێکداوە.