بەغداد/ ـINA
وەزارەتی پلاندانان ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە وردەکاریەکانی کۆبوونەوەی حکومی بۆ یەکخستنی ستڕاتیژیەتی دەروازەسنووریەکانی لەگەڵ هەرێمدا خستەڕوو.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پلاندانان لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی
کەوت وتی جێگری سەرۆک وەزیران وەزیری پلاندانان محمد علی تمیم سەرۆکایەتی لێژنەی وەزاری کرد کە تایبەتەبە پیاچوونەوەی ڕێکارەکانی یەکخستنی سیاسەتی گومرکی لەسەرجەم دەروزەسنووریەکان، بۆ داڕشتنی تێڕوانینێکی گشتگیر
بۆ جێبەجێکردنی ستڕاتیژیەتی گومرکی و یاساکانی پاراستنی بەرهەمی نیشتیمانی، هەروەها پێداچوونەوە بە میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی یاسای دەستەی دەروازەسنووریەکانی ژمارە 30 ساڵی 2016 و هەموارکردنەوەکانی تاوتوێکرد .
وتیشی کە لێژنەکە ئەندامێتی وەزیرانی ناوخۆو ئاوەدانکردنەوەو خوێندنی باڵاو ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی و سەرۆکی دەستەی دەروزە سنووریەکان و سەرۆکی فەرمانگەی یاسایی لە ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران و بەڕێوەبەری گشتی دەستەی گومرک و بەڕێوەبەری باجدان لەوەزارەتی دارایی لەخۆدەگرێت.
ئەمەو کۆبوونەوەکە بە بەشداری وەزیری ناوخۆی هەرێم وژمارەیەک ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرەگشتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.