بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە 12/11 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پشتیوانی تەواوی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ مافی پێکهاتەکانی کوردستان دووپات کردەوە.
نووسینگهی راگهیاندنی سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان لهراگهیهندراوێكدا كهبۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی ناردووه راگهیاندووه" سەرۆکی حکومەت لەمبارەیەوە نامەیەکی بۆ هەر یەک لە فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، جينين هێنیس-پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و عومەر ئەحمەد محەمەد سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق نارد و تێیدا نیگەرانیی و ناڕەزایی لە بەرامبەر هەوڵەکانی گۆڕین و دەستکاریکردنی کورسی و مافی پێکهاتەکانی کوردستان دەربڕی و داوایکردووە کە ڕێگری لەم هەوڵانە بکرێت و مافەکانی پێکهاتەکان دەستکاری نەکرێت و پارێزراو بێت.