وەزیری تەندروستی: سەرۆک وەزیران ئاسانکاری بۆ سێستەمی تەندروستی فەراهەم کردووە

ناوخۆ
  • 11-12-2023, 13:57
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزیری تەندروستی ساڵح حەسناوی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە جەختیلەوەکردەوەکە حکومەت بەرنامەی تەندروستی خستۆتە بەرایی کارەکانیەوە، ئاماژەشی بەوەکرد کە سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی ئاسانکاری بۆ سێستەمی تەندروستی کردوە.
    حەسناوی بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند" ژینگەی کارکردن پڕە لەکێشەوگرفت سێستەمی تەندروستیش هەڵەی تیادایەوە لە چاکسازی و چارەسەریکردنیان بەردەوامین، وەزارەتیش کاردەکات بۆ جێگیرکردنی پیشەسازی دەرمان ، ئەمەش کاریگەری لەسەر کۆتاییهێنان بە لەناوبردنی کۆڕۆنا هەبوو.
    ڕوونیشی کردەوەکە بنکەتەندروستیەکان ساڵانە پێشوازیدەکەن لە 70-80 ملیۆن هاووڵاتی.
    هەروەها دەسخۆشی لە سەرۆک وەزیران کرد بۆ بەراییدانانی سێستەمی تەندروستی لە بەرنامەحکومیەکەدا بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکان، جەختیشی کردەوەلەوەی کە پەرلەمان و لێژنەی تەندروستی ژینگە لەهەوڵدا بوونە هەمیشە ئاستەنگەکانی سێستەمی تەندروستی لابەرن.