بەغداد/ INA
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە سێ تیرۆریستی دەستگیرکرد.
بەیاننامەی هەواڵگری کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" پاش بەدەستهێنانی زانیاری ورد لەلایەن هەروو لقی فەرماندەیی دەیەم و حەڤدەی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان و بەهەماهەنگی لەگەڵ هەواڵگری هەردوو لیوای چل و پەنجاوپێنج لەبۆسەیەکدا توانرا سێ تیرۆرست دەستگیربکرێت کە لەلایەن دادگاوە داواکراوبوون، بەپێی مادەی چواری تیرۆر لەهەردوو زاڵگەی سقوڕو انتسار لەقەزای حەویجە و لەناوچەی ڕەزوانیە.