به‌غدا-INA - فاتیمە ڕەحمە
ئەمڕۆ دووشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان داوای پابەندبوون بە یاساکان و هێرش نەکردنە سەر ناوەندەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان كرد وجه‌ختی کردەوە کە هەڵسەنگاندنێک بۆ دۆخی ئەمنی ناوەڕاست و باشووری عێراق پێش هەڵبژاردن ئەنجام ده‌كرێت، ئاماژەی به خاڵە بنەڕەتییەکان سەبارەت بە گرنگی سەقامگیرکردنی ئاسایش لە پارێزگاکانی بەسرە و دیالەش كرد.
جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، لیوا قەیس ئەلمحەممەداوی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: پارێزگاری بەسرە شاده‌ماری ئابووری عێراقە، هەروەها پارێزگایێکی گرنگە لەڕووی ئاستی بوونی وەک هەرێمێکی سنووری لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، و ئابوورییە گەورەکەی، و بەندەری ئاوییه‌كه‌ی تاکە بەندەری عێراقه کە ڕووی لە کەنداوی عەرەبی کردووە.
ئەلمحەممەداوی وتی" ئەو هەڵمەتەی ئاوەدانکردنەوە کە پارێزگا به‌خۆیه‌وه بینیوه لەڕووی ئەو پێشکەوتنە گەورەیەی كه‌لەسەر ئاستی خزمەتگوزارییەکان به‌رپاكراوه، هەروەها لە ئاستی ئەمنیشدا هاوکاری لەنێوان یەکەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان، و وەزارەتی ناوخۆ وحه‌شدی شه‌عبی هەیە.
ڕوونیشیکردەوە" كه‌ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان پێش هەڵبژاردنەکان هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەکەن، تەحەددای زۆریش هەیە، بەڵام پشت به‌هۆشیاری و خۆشەویستی هاووڵاتیان بۆ وڵات ده‌به‌ستین و، دا‌واشیان لێده‌كه‌ین پابەندبن به یاساکان و هێرش نەكه‌نه سەر ناوەندەکان و سووکایەتی بە کاندیدەکان یان بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان نه‌كه‌ن.
ئاماژەی بەوەشکرد" كه‌ماوەی زیاتر لە 9 مانگە یەکەکانی ئەمنی هەنگاوی گەورەیان ناوە لە سه‌پاندنی ئاسایش لە پارێزگای دیالە، جگە لە ئامادەکردنی ره‌وشێك بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپەراسیۆنەکان لە ناوچەی ئەلوەقف و کردنەوەی ڕێگاوبانەکان و پێداچوونەوە بە یەکەکان، و پێکهێنانی لیوای پۆلیسی فیدراڵی، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شه‌دا هەڵمەتێکی گەورە دەستیپێکردووه بۆ پاراستنی یاساكان و ژماره‌یه‌ك له‌باند و قاچاغچیه‌كانیش ده‌ستگیركراون.
لە درێژەی قسەکانیدا راگه‌یاند" پارێزگای دیالە پێکهاتە و ناوچەیەکی گرنگە کە دەڕوانێتە بەغدا وپارێزگەکان، بۆیە ره‌وشی ئاسایشەکەی بەشێوەیەکی زۆر ره‌نگدانه‌وه‌ی لەسه‌ر بەغدا و پارێزگاکانی دیكه‌ی هەیە، ئاماژەی بەوەشکرد" ڕووداوەکەی ئەم دواییەی ناوچەی عومرانیە، لیژنەیه‌كی ئەمنی لێکۆڵینەوە پێکهێنرا، بە سەرۆکایەتی بریکاری وەزیری ناوخۆ و ٦ ئەفسەر، بەمەبەستی گەیشتن بەدیاركردنی هۆکاره‌كانی ڕووداوەکە ودەستگیر كردنی كه‌سه سه‌به‌بكاره‌كان بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەیان وەربگرن".
ئەلمحەممەداوی ڕوونیکردەوە“ جگە لە هێرشی ئاسمانی و هەوڵی هەواڵگری، کار و هاوکاری لە نێوان یەکەکانی پارێزگا ئازادکراوەکاندا هەیە، بۆیە ئەو ناوچانە سەقامگیرییەکی ئەمنی گەورە به‌خۆیانه‌وه بینیوه لەڕووی مەترسییەکانی داعش و ململانێ عەشایەره‌كانه‌وه، ئاماژەی كرد بە "هەماهەنگی بەرزی نێوان یەکەکانی سوپا و پۆلیس و هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی لەگەڵ حکومەتی ناوخۆیی و هۆزەکانی ئەو ناوچانە.
سەرۆك كۆمار دەگاتە پارێزگای واست