بهغداـ INA
وەزارەتی ناوخۆ ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە بەیاننامەی کۆتایی سەردانی ساڵانەی بەرپرسانی دەزگاکانی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکانی ڕاگەیاند.
بەیاننامەی وەزارەت کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتێدا هاتووه" بەیاننامەی ساڵانەی بەرپرسانی دەزگاکانی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان لەتیمی کۆمەڵکاری دووەمەوە دەرچوو، ئەویش بە بەشداری وڵاتانی کۆمەڵەکە لە میانەی کۆنگرەی ساڵانەی کارگێڕی گشتی کاروباری مادە هۆشبەرەکان لەوڵاتانی میسڕ، کوەیت، یەمەن، سعودیە، ئیمارات، و نووسینگەی عەرەبی کاروباری مادەهۆشبەرەکان.
وتیشی بەیاننامەی کۆتایی بەئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمەری دەرکراو، جەختیش کرایەوەسەر بەردەوامبوون لە هاوکاریکردن و هەماهەنگیکردن لەنێوان ئەو وڵاتانەدا بۆ نەهێشتنی مادەهۆشبەرەکان و بازرگانیپێکردنیان.