بەغداد/ INA
کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەمە باری کەشوهەوای بۆڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند.
بەیاننامەی کەشناسی کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سبەی سێشەممە لەناوچەکانی
ناوەڕاست سووکەباران و پەڵەهەور دەبێت، لەباکووریش هەندێک هەوردەبێت، ولە باشووریش هەندێک تەماوی دەبێت، پلەکانی گەرماش لەناوەڕاست و باکوور نزیک ڕۆژی پێشتردەبێت، لە باشووریش لەڕۆژی پێشتر بەرزتردەبێتەوە.
ڕۆژی چوارشەممەش تەماوی و دەرفەتی بارانبارینیش دەبێت و کەهەندێک جار بروسکەی لەگەڵدا دەبێت، پلەکانی گەرماش چەندپلەیەک دادەبەزن.
ڕۆژی پێنجشەممەش ساف وهەندێک هەوردەبێت، پلەکانی گەرماش لەناوەڕاست و باشوورنزیک ڕۆژی پێشتردەبن.
ڕۆژی هەینیش ساف دەبێت وپلەکانی گەرماش لەناوەڕاست و باشوور نزیک ڕۆژی پێشتردەبن و لەباکووریش لەڕۆژی پێشتر هەندێک بەرزتردەبنەوە.