بهغدا-INA
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، محەمەد شیاع سودانى ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە سەردانی بارەگای فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی کرد لە بەغدادی پایتەخت و لەسەردانەکەیدا گەشتێکی بەناو مۆزەخانەی سەربازیدا ئەنجامدا و سورەتی فاتیحەی بۆ گیانی پاکی ئەو شەهیدانە خوێند کە قوربانییان داوە بۆ ئەوەی عێراق بە سەلامەتی و سەقامگیری بمێنێتەوە، هەروەها فەرماندەکانی پزیشکی لە فەرماندەیی پۆلیس بەسەرکردەوە و بەدواداچۆنی بۆ پێداویستییە گرنگەکانیان کرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لهراگهیهندراوێكدا كهبۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی ناردووه، راگهیاندووه" سودانی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد لەگەڵ فەرماندەکانی پۆلیسی فیدراڵیدا کە تیایدا بەڕێوەچوونی جێبەجێکردنی پلانە ئەمنییەکانیان خستەڕوو و پیرۆزبایی شەشەمین ساڵیادی سەرکەوتنە مەزنەکە و شکستی تیرۆری کرد کە بە پاڵەوانێتی و قوربانیدانی هەموو پێکهاتە ئەمنییەکان بەدەست هێنرا و ئەو شەڕە چارەنووسسازانەی پاڵەوانەکانی پۆلیسی فیدراڵی بەیرهێنایەوە و بەشداری کردنیان لە بەدەستهێنانی سەرکەوتن.
سەردانەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ بارەگای پۆلیسی فیدراڵی وەک دووپات کردنەوەیەک هات بۆ گرنگی ئەم پێکهاتەیە لە سیستەمی ئاسایشی عێراقدا و بەنرخ زانینی ئەو قوربانیە گەورەیەی کە داوویەتی، وەک پێزانینێک بۆ ئەم بابەتەش فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان فەرمانی کرد ڕێز لە ئەفسەرانی فیدراڵی بگیرێت بە پێدانی شەش مانگ پێشکەوتن و پێدانی پلەی دوو ساڵ پێشکەوتن، هەروەها جەختی کردەوە لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی تواناکانی کارمەندەکانی و پشتگیریکردنیان بە شارەزایی و توانای ڕاهێنان و کەرەستە و چەک و کامێرای گەرم.
بەڕێزیان ئاماژەی بە پێویستی پاراستنی ئەو سەرکەوتنانە کرد کە هێزە ئەمنییەکانمان بەدەستیان هێناوە و لەدەستی نەدەن، هەروەها جەختی کردەوە لەوەی کە هیچ لایەنێک یان گروپێک ناتوانێت خۆی وەک پارێزەری عێراق لە جیاتی دامەزراوە دەستوورییەکانی دەوڵەت دابنێت و ئاماژەی بەوەش کرد کە حکومەت ڕووبەڕووی ئەو تەحەدایانە دەبێتەوە کە لە لایەن ئەو تاک و گروپانەوە نوێنەرایەتی دەکرێت و هەوڵ دەدەن دەست بەسەر ڕۆڵی دەوڵەت و بڕیارە نیشتمانییەکانیدا بگرن.
ههروهها سودانی جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە هەوڵەکان جێبەجێ بکرێن بۆ دابینکردنی کەشێکی ئارام بۆ سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان کە لە 18ی کانوونی یەکەمدا بەڕێوەدەچێت، هەروەها پێویستە هەموو لایەک لە ئاستی ئامادەباشیدا بێت بۆ پاراستنی ئاسایشی بەغداد و پارێزگاکان و جەختیشی کردەوە لەسەر مسۆگەرکردنی هەڵبژاردنێکی ئازاد بۆ کارمەندان و هێزە چەکدارەکان کە لە دەنگدانە تایبەتەکەدا بەشداری دەکەن و ڕووبەڕووی هیچ کاریگەرییەک نەبنەوە لە هەڵبژاردەکانیاندا، و داوای لە سەرکردە ئەمنییەکانی کرد گرنگی بە چەکدارەکانیان بدەن و هەموو ئەو شتانە دابین بکەن کە پێویستیان پێیەتی و ڕایانی سپارد پابەندبن بە ستانداردەکانی مافی مرۆڤ لە مامەڵەکردن لەگەڵ هاوڵاتیاندا.
سەرۆك كۆمار دەگاتە پارێزگای واست