بەغدا - INA
وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند ڕۆژی یەكشەممە فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی، بەخشینەیەكی پلە بەرزكردنەوەی بە ئەفسەرانی پۆلیسی فیدراڵی داوە.
عەمید میقداد میری وتەبێژی شانەی ڕاگەیاندنی ناوخۆ و ئاسایش لە ڕوونكردنەوەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاند: فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی ڕەزامەندی بەخشینی پلە بەرزكردنەوەی بۆ ئەفسەرانی پۆلیسی فیدراڵی بۆ ماوەی شەش مانگدا.
ئاماژەی بەوەشكرد : هەروەها سودانی بەخشینی پلە بەرزكردنەوەی دوو ساڵی بە كارمەندانی فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی بەخشی.