بەغدا - INA- فاتیمە ڕەحمە
ئەمڕۆ یەكشەممە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان پشتڕاستیان كردەوە كە هیچ داخستنی نێوان پارێزگاكان لە ڕۆژی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان نیە.
جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و سەرۆكی لیژنەی باڵای ئاسایش بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لیوا قەیس محەممەداوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: هیچ داخستنێك نییە، چ جوڵە لە نێوان پارێزگاكان یان لەناو پارێزگاكان لە ڕۆژی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان.
پێشتر وەزارەتی ناوخۆ دووپاتی كردەوە كە هیچ بڕین و داخستنی دەروازە سنوورییەكان لەكاتی دەنگدانی تایبەت و گشتیدا نەبووە.
عەمید میقداد میری وتەبێژی شانەی ڕاگەیاندنی ناوخۆ و ئەمنی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە: وەزارەت پشتڕاستی دەكاتەوە كە هیچ بڕین و داخستنی دەروازە سنوورییەكانی عێراق لەكاتی دەنگدانی تایبەت و گشتی نیە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی ساڵی 2023.
ئاماژەی بەوەشكردووە : بەپێی ئەو پلانانەی بۆ ئەم مەبەستە داڕێژراون، ڕەوتی جوڵەی زۆر بەرز دەبێت.
سەرۆك كۆمار دەگاتە پارێزگای واست